بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بە چەکی جۆری تاپڕ هێرشی کردۆتە سەر براکەی و تەقەی لێکردووە.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەلانی سەر بە بەشی پۆلیسی شارباژێڕ، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە بەچەكی جۆری تاپڕ هێرشیكردبووە سەر براكەی و تەقەی لێکردبوو، بەهۆیەوە براکەی بریندار کردبوو.".
دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەلان ئاگادار كرایەوە لە بوونی بریندارێک، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە لە گوندی (گوێزە ڕەش)ی سەر بەناحییەی زەلان لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی تۆمەتبارێک بە چەكی تاپڕ تەقەی لە براكەی كردووە و برینداری كردووە، پاشان هەڵاتووە."
ئەوەشی خستەڕوو "پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای ئاشكرابوونی شوێنی تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبارەکە لە گوندێكی سەر بەناحییەی بەرزنجە لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەلانەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا گیرا كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو."
ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا تۆمەتبار (ک.س.ک. لەدایكبووی 1968) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.