Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:22

ئەو منداڵەی تەواوی خێزانەکەی لە دەریای ئیجە لەدەستدابوو.. ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە هەولێر

کوردستان TV
100%


ڕێوار ئەو منداڵە تەمەن 11 ساڵەی لە ڕێکەوتی 21/12/2021 بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی تێدابوو سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لەدەستدا تەنها خۆی ڕزگاری بوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی گەڕێنرایەوە هەولێر.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: ڕێوار ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر پاشان ڕادەستی کەسوکارەکەی کرا.

دوای ئەوەی خانەوادەی ڕێوار داواکارییان ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەڕاندنەوەی ڕێوار، سەرۆکی حکوومەت فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپارد ڕێوار بگەڕێنرێتەوە ناو کەسوکارەکەی لە هەرێمی کوردستان.

لەبەر بچووکی تەمەنی و دۆخی نالەباری، بۆ ماوەیەک رێوار لەژێر چاودێری پزیشکی دابوو، دوای دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی و تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، دوێنێ پێنجشەممە ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و ئەمڕۆ هەینی گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.