Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:38

شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئەم خاڵە ڕێککەوتن

کوردستان TV
100%

ڕووسیا و ئۆکراینا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی.

میخایلۆ پۆدۆلایک ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: لەمیانی خولی دووەمی دانوستانی نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا هەردوو وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی.

ڕاشیگەیاند: خولی دووەمی گفتوگۆکان کۆتایی هات، بەداخەوە هێشتا ئۆکراینا ئەو ئەنجامەی بەدەست نەهێناوە کە پێویستی پێیەتی، تەنها بڕیار لەسەر کردنەوە و ڕێکخستنی ڕێڕەوێکی مرۆیی درا.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتیش لە نێوان هەردوو وڵات هەیە.

هەر لەمبارەیەوە لیۆنید سلۆتسکی سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی دۆما (پەرلەمان)ی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا "لە بەرزترین ئاستدا و بەمزووانە ئەگەری چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکان هەیە."

جێی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێكکەوتن لەسەر بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوانیان. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.