Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:10

زێلێنسکی ڕێگەی وەستاندنی جەنگ دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا دانوستان بکات، چونکە بە تاکە ڕێگەی دەزانێت بۆ وەستاندنی جەنگ لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ.

زێلێنسکی لە لێدوانێکدا گوتی: پێویستە قسە لەگەڵ پووتین بکەم، ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە. جەختیشی کردەوە ده‌رگاكانیان كراوه‌یه‌ و ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەگەڵ پووتین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی: داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەم هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراینا زیاتر بکەن، چونکە ئەگەر وڵاته‌كه‌ شکست بهێنێت، مۆسکۆ تەواوی ئەوروپای ڕۆژهەڵات دەکاتە ئامانج لە دەوڵەتەکانی بالتیکەوە بۆ دیواری بەرلین.

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە نەمێنین، خوا نەکا، ئەوا باوەڕ بکەن ڕووسیا بەرەو لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا تا خواره‌وه‌ی بەرلین هەنگاو دەنێت.

داواشی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد ئاسمانەکانیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکان دابخەن، یانیش فڕۆکە بە ئۆکراینا بدەن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.