Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:56

ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر بۆ ڕۆژانی به‌هار و نه‌ورۆز دابه‌ش كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕۆژانی به‌هار و نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ئه‌ركی ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ دابه‌ش كرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەم لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو لە رۆژانى بەهار و نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، سەرپەرشتى کۆبوونەوەى لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێرمان کرد.

ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئەرکمان بەسەر تەواوى هێزە ئەمنییەكانی هەولێر (ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تەندروستى) لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگایانەی كە هاووڵاتییان ڕووى تێ دەکەن دابەش کرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تەئکیدمان لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى ئەمنى کردەوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی.

خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکە دڵنیا دەکه‌ینه‌وه‌، بە هەموو توانایەکەوە بە پشتبەستن بە توانا و چاوکراوەییی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ سەروماڵیان پارێزراوە. هه‌روه‌ها داواشی لە هاوڵاتییان كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هاوکاریان بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.