ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ناسر حسێن ئەلشبلي وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە و گەیاندن کرا، بەتایبەتی لە ڕووی بەستنەوەی شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر و جیهان لە ڕێگەی هێلێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە.
هەروەها باسیان له زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان كرد کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی و گەشتوگوزار.
جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیجیانە بە شێوەیەک بێت لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.