Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:08

سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە:کۆمەڵێک چەتە و مافیا ئۆکراینا بەڕێوە دەبەن

کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕایگەیاند، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئۆکراینا داگیرکەری و تاڵانکردن و چەتەیی بوو، لەم شەڕەدا ئیدارەی ئۆکراینا تێکدەشکێت.

دووران کاڵکان سەرکردەی باڵای پەکەکە لە وتارێکیدا دەڵێت " لەم شەڕەدا ئیدارەی ئۆکراینا تێکدەشکێت، ئەوە یەکەم شکستە، ئەوان پێشتر گورزی قورسیان بەرکەوتووە و زیاتریان بەردەکەوێت، من نازانم تا چ ڕادەیەک دەبێت، بەڵام زۆرترین زیان بە ئۆکراینا دەگەیەنێت."

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند "هیچ سیاسەتێک کە خاوەنداری لە ئیدارەی ئۆکراینا دەکات نە شۆڕشگێر و نە دیموکراتە و ڕاست نییە، کێشەکە ئەوە نییە کە ئۆکراینا لە دەست داگیرکاریی ئازاد بکرێت، ئەو بەڕێوەبەرێکی نۆکەر بوو، هاوکار بوو." هەر لە وتارەکەیدا دەپرسێت، بەڕێوەبەرایەتییەکە چییە؟ ئایا بەڕاستی نوێنەرایەتی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئۆکراینا دەکات؟ بە حساب دەوڵەتی سەربەخۆن و مافی سەروەرییان هەیە. چ سەروەرییەک، چ دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟

دووران کاڵکان لە درێژەی وتارەکەیدا هەروەها ئاماژەی بەوەدا "سیستەمی داگیرکەری و تاڵانکردن بوو، چەتە بوو، هەڵدەوەشێت، ئێستا هەوڵی دروستکردنی سیستمێکی نوێ لەوێ دەدەن، هەندێک دەیانەوێت ڕزگاری بکەن."

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.