سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا تاوتوێی بارودۆخی عێراقیان کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانى له ميانى ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: لە ديداره‌كه‌دا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا و بايه‌خدانى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تايبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو "داعش و زيادبوونى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كانى چ له عێراق و چ له سووريا كه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه."
ئاماژەی بەوەشدا "ئێزدييه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وى شه‌نگال، قه‌يرانى سياسى له عێراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕياره‌كانى دادگەى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ناوخۆ و گرنگيى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ئۆكراينا، چه‌ند لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه شه‌وى ڕابردوو به ئاماده‌بوونى كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.