Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:00

ئه‌ڵمانیا 2 هه‌زار و 700 مووشه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كات

کوردستان TV
100%


بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەڵمانیا دوو هەزار و 700 مووشەکی "Strela" بۆ ئۆکراینا رەوانە دەکات.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا "DPA" بڵاوی كرده‌وه‌، بە گوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، ئەڵمانیا رەزامەندی نیشانداوە دوو هەزار و 700 مووشەکی "Strela" بۆ ئۆکراینا رەوانە بکات.

ئەو چەکەی کە ئاماژەی پێکراوە بەهەمهێنراوی یەکێتیی سۆڤییەتی جارانە و پێشتر بۆ سوپای میللی ئەڵمانیا "NVA" (ئەڵمانیای خۆرهەڵات) رەوانە کرابوو.

ئەڵمانیا پێشتریش بڕیاری ناردنی هەزار دژەتانک و 500 مووشەکی "Stinger"ی بۆ ئۆکراینا دابوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.