Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:26

ئۆکراینا.. سوپای رووسیا شاری خێرسۆنی کۆنتڕۆڵ کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئاداری 2022، ئیگۆر کۆناشینکۆ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سوپای رووسیا شاری خێرسۆنی لە باشووری ئۆکراینادا کۆنتڕۆڵ کردووە و هیچ گرفتێکی کورتهێنانی خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە شارەکە بوونی نییە.
هاوکات سەرۆکی شارەوانیی خێرسۆن داوا لە سەربازانی رووسی دەکات تەقە لە خەڵکی مەدەنی نەکەن، داواش لە خەڵک دەکات تەنیا لە کاتی رۆژدا بێنە دەرەوە.
هەر ئەمڕۆ، فیلیپۆ گراندی، کۆمیسەری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا یەک ملیۆن پەنابەر لە ئۆکرایناوە روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا لەسەر بڕیارێک کە داوا لە رووسیا دەکات دەستبەجێ بەکارهێنانی هێز لە ئۆکراینا رابگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.