Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:23

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەداتە دەرمانخانەكان

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان  رایده‌گه‌ێنێت، تیمەكانی چاودێری بازاڕ لە شار و شارۆچكەكان بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و بێ سەرچاوە و سەرپێچیكارانیش روبەڕوی رێكاری توندی یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هۆشداری دەدەن بەسەرجەم كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانەكان كەوا هەڵمەتە فراوانەكانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە شار و شارۆچكەكان بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و بێ سەرچاوە.
راشگه‌یاندراوه‌، داواكارن سەرجەم دەرمانخانەكان پیشەیی و زانستییانە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی بەرهەمی دەرمانسازی بێ مۆڵەت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری توندی یاسایی دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.