Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:41

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پڕۆژە بڕیاری سەرکۆنەکردنی رووسیای په‌سه‌ند کرد

کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، پڕۆژە بڕیاری سەرکۆنەکردنی دەستوەردانی سەربازیی رووسیای له‌ ئۆکراینا بە 141 دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر35 ده‌نگی سپی و پێنج دەنگی "نەخێر"، پەسەند کرد.

دوای کۆتاییھاتنی گوتارەکانی کۆبوونەوە نائاساییەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ماوەی سێ رۆژە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئۆکراینا بەردەوامە، دەست بە دەنگدان کرا.

پڕۆژە بڕیارەکە کە تورکیاش تێیدا بەشداربوو، بە کۆکردنەوەی 141 دەنگ بەرامبەر بە پێنج دەنگ پەسەند کرا. ھاوکات 35 وڵات مافی دەنگدانیان بەکار نەھێنا.

هەریەک لە رووسیا، بێلاڕووس، سووریا، کۆریای باکوور و ئێریتیریا بە نەخێر دەنگیاندا و 35 وڵاتی دیکە کە چین و ھیندستان لە نێویاندابوون دەنگیان نەدا.

تورکیا وەکو وڵاتێک کە پڕۆژە بڕیارەکەی پێشکەش کردبوو، بووە یەکێک لەو وڵاتە سەرەکییانەی کە کاریان لەسەر دەرکردنی دەقەکە کردووە.

- لە بڕیارەکەدا داوا لە رووسیا دەکرێت دەستبەجێ لە ئۆکراینا بکشێتەوە

لەو بڕیارەدا کە پەسەندکراوە، بە شێوەیەکی توند سەرکۆنەی ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کراوە و داوا لە مۆسکۆ کراوە کە "سەرجەم ھێزە سەربازییەکانی دەستبەجێ، بەبێ کەموکوڕی و بێ مەرج لە نێو خاکی ئۆکراینا بکشێنێتەوە".

لە بڕیارەکەدا جەخت لەسەر سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا کراوەته‌وه‌ و تێیدا ھاتووە: "رووسیای فیدراڵ بڕگەی چوارەمی ماددەی دووەمی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێشێلکردووە و ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بە قوڵترین نیگەرانییەوە لێی روانراوه‌".

هه‌روه‌ها جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت رووسیا کۆتایی بە چالاکییە سەربازییەکانی لە ئۆکراینا بھێنێت و ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری 21ی شوباتی رووسیا سەبارەت بە ناساندنی بەناو کۆمارەکانی دۆنێتسک و لوھانسک بایەخی نییە و تێیدا ھاتووە: دەبێت رووسیا دەستبەجێ و بێ مەرج ئەم بڕیارەی ھەڵبوەشێنێتەوە.

لە بڕیارەکەدا داوا لەسەرجەم لایەنەکان کراوە کە پابەندی رێککەوتنی مینسک بن و ئاماژە بە گرنگیی کردنەوەی رێگا بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە پێویستییان پێیەتی، کراوە.

لە بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، بانگەوازێک ئاراستەی بێلاڕووس کە لایەنگریی رووسیا دەکات، کراوە و ئاماژە بە ھەستکردن بە نیگەرانی لە بەرامبەر تێوەگلانی وڵاته‌كه‌ لە بەکارھێنانی ھێزی نایاسایی لە دژی ئۆکراینا کراوە و داوای لێکراوە پابەندی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی بێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.