Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:18

فڕۆکە جەنگییه‌كانی ڕووسیا ئاسمانی سوێد دەبەزێنن

کوردستان TV
100%

هێزە چەکدارەکانی سوێد ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسی لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی گۆتلاند لە دەریای بالتیک سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە.

هەرچەندە بەزاندنی سنووری ئاسمانی وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکان لەلایەن ڕووسیاوە بۆ چەندین جاری دیکە دووبارە بووەتەوە، بەڵام ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ جیاوازترە بەهۆی گرژییەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا.

کارل یۆهان ئێدستڕۆم فەرماندی هێزی ئاسمانی سوێد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لەم دۆخەدا ئەم ڕووداوە بەجددی وەردەگرین.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە "پێشێلکارییەکە" بۆ ماوەیەکی کورت بووە، بەڵام لەلایەن فڕۆکەی جاس-39 گرێبنی سوێدی بەخێرایی وێنەی فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری سو-24 و دوو فڕۆکەی جۆری سو-27 گیراوە.

لەگەڵ ئەوەی سوێد ئەندامی ناتۆ نییە، بەڵام لە نزیکەوە هاوکاری ناتۆ دەکات، هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرایناش وایکردووە وڵاتانی ئەسکەندەناڤی هۆشیارتربن، ماگدالنا ئەندرسۆنی سەرۆک وەزیرانی سوێدیش دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن بەخێرایی سەربازانی وڵاتەکەیان پڕ چەک بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.