په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مشه‌و چوارشه‌م به فه‌رمی واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند.
په‌رله‌مانی عێراق كه‌مێك پێش ئێستا خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی داهاتووی بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ڕێكه‌وتی 5/3/2022 ده‌نگدان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و پرسه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
خشته‌كه ده‌ری ده‌خات كه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانیش دیاری ده‌كرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌م دادگای باڵای فیدڕالی له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ جاری دووه‌م كۆببووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادگاكه جه‌ختی كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه نا ده‌ستوورییه.
داواشی له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردبوو خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بده‌ن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیكردن به ده‌نگدان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.