یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان (فیفپڕۆ) ئاشكرای كرد كه له شه‌ڕه‌كانی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆكراینا تا ئێستا 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ و یاریزانێكی خلیسكێنه‌ی سه‌ر سه‌هۆڵ ئۆكراینی كوژراون.
یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوو یاریزانی ئۆكراینی كه له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون بریتین له ڤیتالی ساپێلۆ (21 ساڵ) و دمیترۆ مارتینینكۆ (25 ساڵ)، به‌مه‌ش ئه‌م دوو یاریزانه بوونه یه‌كه‌م قوربانی تۆپی پێ له جه‌نگدا.
سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و هاوڕێیانی هه‌ردوو یاریزانه ئۆكراینییه‌كه كرد.
جگه له‌م دوو یاریزانه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا یڤین مالیشیف یاریزانی پیشه‌گه‌ری خلیسكێنه‌ی سه‌ر سه‌هۆڵ ئۆكراینی له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگریكردن له هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا كوژرابوو.
مالیشیفی ته‌مه‌ن 20 ساڵ پێشتر له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی خلیسكێنه‌ی ئۆكراینا یاری ده‌كرد، به‌ڵام پێش 2 ساڵ كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی خۆی هێنا و په‌یوه‌ندی به سوپاوه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.