Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:03

بانکی ناوەندی عێراق داوای ڕاگرتنی مامەڵە داراییەکان لەگەڵ ڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە و داوای ڕاگرتنی گرێبەست و مامەڵە داراییەکان لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنە ڕووسییەکان دەکات.

لە نووسراوەکەدا هاتووە "ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوە دارایی و ئابوورییەکانی ڕووسیادا سەپاندووە بە مەبەستی سنووردانان بۆ تواناکانی ڕووسیا لە جەنگدا."

بانکی ناوەندی پێشنیاریی کردووە کە چاوەڕێ بکەن لە ئەنجامدانی هەر گرێبەستێک لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیا و ناردنی هەر پارەیەک لە ڕێگەی سیستەمی ئەو وڵاتەوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا پێویستە گشتاندن بۆ ئەو نووسراوە بکرێت و سەرجەم ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی لێ ئاگادار بکرێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ لایەنی ڕووسی دەکەن، تاوەکو میکانزمێکی گونجاو لەم بوارەدا دەدۆزرێتەوە بە شێوەیەک کە دڵنیایی سیستەمی دارایی عێراق بکات.

ئەم پێشنیارەی بانکی ناوەندی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندان سزایان دژ بە مۆسکۆ گرتۆتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.