Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:26

کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای سبەی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سبەی پێنجشەممە بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "سبەی پێنجشەممە لە ئەنجامی کاریگەری  نزمەپەستانی نمیچە دوورگەی عەرەبی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تاوەکو ئێوارە، هەروەها کاریگەری  لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکات لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان کە هەندێ جار ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسکەش هەیە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.