بەڕێوەبەرایەتی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە 5 کۆمپانیای دەرمان لە هەولێر داخران.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی 5 کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان."
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا هۆشداری بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان دا کە پابەندی ڕێنمایەکان بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.