Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 08:44

ڕووسیا به‌فه‌رمی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی سوپای وڵاتەکەی و ئۆکراینای بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار و بە فەرمی ئاماری زیانەکانی جەنگی لەگەڵ ئۆکراینا لە سەرەتای هێرشەکانییەوە تا ئه‌مڕۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ گوتەبێژی سوپای ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی: بەداخەوە ئێمە زیانمان هەبووە لەو جەنگەدا، لە دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو ئێستا 498 سەربازمان لە ئۆکراینا لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كه‌ "هەزار و 597 سەربازیشمان برینداربوونە."

ئەو گوتەبێژە هەروەها ئاماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئۆکرایناشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: 2 هەزار و 870 کوژراو و 3 هەزار و 700 برینداریان هەیە.

هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 24ی شوباتی ئەمساڵ دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامی هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.