پۆلیسی پارێزگای ههولێر دهستگیركردنی تاوانبارێكی مهترسیداری ڕاگهیاند كه له ماوهی ڕابردوودا چهندان تاوانی گهورهی دزیكردنی له شاری ههولێر ئهنجامداوه.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاوی كردهوه: هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن.
ڕاشیگهیاند: تاوانبارهكه چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە كه بریتین لهمانهی خوارهوه:-
1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر ڕەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.
2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.
3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 ڕەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.
4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 ڕەنگی سپی.
5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.
6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایطالی 2.
7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گشت هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر كرد کە وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەرقەراربوونی ئەمنییەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.