وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆمانیا بۆ ماوەی 3 مانگ ڕەزامەندی دەربڕیوە بە مانەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە ئۆکراینا دەژین .
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:بە هەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق لە بوخارست و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕۆمانیا، ڕەزامەندیمان بەدەست گەیشتووە بۆ ڕێگەدان بە مانەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە ئۆکراینا دەژین، ڕێگەدانەکەش بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت.
ڕاشیگەیاند: 13 هاووڵاتی عێراقی تا ئێستا گەیشتوونەتە بوخارست دوای ئەوەی ئۆکراینایان جێهێشتووە، هەروەها بەپێی پێویستیش پاڵپشتی کراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا زیاتر له 660 ههزار كهس پهڕاگهندهى وڵاتان بوونه، 377 ههزار كهس پهڕیونهتهوه پۆلهندا، هەروەها 160 هەزار ئاوارەی ناوەخۆن و 4 ملیۆنی دیكە لە هەوڵی جێهێشتنی وڵاتەكەیانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.