Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 07:02

سێ تۆمه‌تبار به‌ 4 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2 ی 3 ی 2022 رایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تباریان به‌بڕی 4 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردوه‌ و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌: 
دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی وورد ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( 2 / 3/ 2022 ) لەلایەن ئەفسەر و  كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا لەناو شارۆچكەی سۆران دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 4 ) چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاک ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 3 ) سێ تۆمەتبار 
هەروەها لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەەكان لەدوای گومان كردن لەپۆستێك توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ) كەتواندبویانەوە و لەناو چەند لێف و سەرینێك  لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ئێرانی كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی ( ئوستراڵیا ) ی بكات
تۆمەتبارەكان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.