لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێک دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.