Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 05:51

ئۆکراینا کوژرانی پێنج هەزار و 840 سەربازی رووسیای راگەیاند

کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە لە حەوت رۆژی رابردوودا، پێنج هەزار و 840  سەربازی سوپای رووسیا کوژراون.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زیانەکانی سوپای رووسیای لە حەوت رۆژی رابردوودا، خستووەتەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پێنج هەزار و840 سەربازی رووسیا کوژراون، هەروەها سوپای ئۆکراینا، 30 فڕۆکە، 31 هێلکۆپتەر، 211 تانک، 862 زرێپۆش، 85 تۆپهاوێژ، دوو یەخت، 40 سیستەمی مووشەکهاوێژ، 355 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 60 تانکەری سووتەمەنی، نۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای رووسیای تێکشکاندووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.