Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 23:55

بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا: بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

د. هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ى 3 ى 2022، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی کرد لە ماری پارێت بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا، تاوتوێی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هاوکات دەرهاوێشتەکانی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان خرانەڕوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، کە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە و لەگەڵ دەستووری عێراقی فیدڕاڵ یەکناگرێتەوە.

لەلای خۆیەوە ماری پارێت بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی دا بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.