Erbil 14°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 07:16

په‌رله‌مان پێشنیازه‌ یاساى مافى گه‌شتیار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌شێوازى سه‌رده‌میانه‌ تاوتوێده‌كات

کوردستان TV
100%

لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار پێشنیازه‌یاساى گه‌شتوگوزار تاووتوێ ‌ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2 ى 3 ى 2022، لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیى لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كار و چالاكییه‌كانى لێژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا خرانه‌ ڕوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ندێك له‌ چالاكییه‌كان، پاشان لێژنه‌كه‌ گفتوگۆ و تاووتوێى مادده‌ و بڕگه‌كانى پێشنیازه‌یاساى گه‌شتوگوزارى له‌ هه‌رێمى كوردستان -عێراق كرد.
لێژنه‌ به‌ پێویستی زانى كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌ سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌هێزكردنى پێشنیازه‌یاساكه‌.
پێشنیازه‌یاساى گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمى كوردستان -عێراق، له‌ بیست مادده‌ پێكدێت كه‌ تێیدا مافى گه‌شتیار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌شێوازى سه‌رده‌میانه‌ ڕێكخراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.