خاتوونی هونه‌رمه‌ند (مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی) ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه بوو له‌نێو دنیای هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی و سروود که دره‌نگ هه‌ڵهات و زۆر زوو گه‌شایه‌وه، به‌هۆی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واری له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ست زۆر بوون له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ستێره پرشنگداره‌دا، به‌ڵام مه‌رزییه به‌و باوه‌ڕه گه‌وره‌و متمانه به‌خۆبوونه، توانی به‌ووزه‌یه‌کی به‌رزو توانایه‌کی ڕاده‌به‌ده‌ر دژ به‌و نه‌ریتانه‌ی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ڕاپه‌ڕێت و بێته مه‌یدان و هاوشانی هونه‌رمه‌ند( ناسری ڕه‌زازی) هاوسه‌ری درێژه به چالاکی هونه‌ری بدات ، ناسری ڕه‌زازی وه‌ک هاوسه‌ری خاتوو مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی، کاریگه‌ری زۆری له‌بواری هونه‌ری گۆرانی خوێندندا له‌سه‌ر خاتوو مه‌رزییه داناوه، چۆن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ناسری ره‌زازی یه‌که‌مین هونه‌رمه‌نده که به‌چوار دیالێکته‌که‌ی زمانی کوردی گۆرانی خوێندووه، خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی یش تاکه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ئافره‌ت ئه‌ژمار ده‌کرێت که به‌چوار دیالێکته‌که‌ی زمانی کوردی گۆرانی خوێندووه، هه‌رچه‌نده مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی له قۆناغه‌کانی خوێندن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ند ( که‌ریم کابان و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ) ده‌ستی به‌کاری هونه‌ری کردووه، له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیشدا هاوشانی هونه‌رمه‌ندانی پێشمه‌رگه ( نه‌جمه‌دینی غوڵامی ، ناسری ره‌زازی و كالێ و ڕه‌زا بچكۆل) له‌کۆڕی بانگه‌وازی کۆمه‌ڵه‌دا دێته مه‌یدان و کاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له‌قۆناغی هه‌نده‌ران و ژیانی تاراوگه‌دا جارێکی تر قۆڵی لێ هه‌ڵده‌ماڵیت و به‌گوڕو تینێكی زۆره‌وه درێژه به خه‌بات و تێکۆشانی هونه‌ریی و گه‌شه به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات ،جگه له کارکردن له‌پێناوی ژیاندا‌و به‌خێو کردنی منداڵ، بۆ خاتوونێكی هونه‌رمه‌ندی وه‌ک ئه‌و گه‌لێك ئه‌سته‌م بووه ، به‌ڵام عه‌شقێکی پیرۆز بۆ هونه‌ره‌که‌یی و ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌ی زیاتر هانی داوه که ئه‌و ڕێگه پیرۆزه بگرێته به‌ر و ببێته سوارچاكێك كه‌له‌هه‌موو یاد و ڕووداو و كاره‌ساته‌كان كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كورد و كوردستاندا هاتبێت، له‌پایته‌خته‌كان و شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپادا پێشه‌نگی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژ به‌داگیركه‌رانی كوردستان بووه.
خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه قه‌شه‌نگ و ناوازه‌کانی وه‌ک ( سلاو بۆ پیشمه‌رگه، به‌ڵین بده،هه‌موو شه‌و، شه‌ش په‌پوله‌که، کانیی کانیی ، له‌یاره‌وه، وه‌ره‌یارم و هه‌وری پایز و ده‌یانی تر ) سه‌رنجی عاشقان و گوێگرانی هونه‌رو موزیکی کوردی په‌لکێش ده‌کردو ئه‌و موژده‌یه‌ی ده‌دا به گوێگر که هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی کورد هه‌میشه زیندوون و توانا و داهێنانیان له‌بره‌ودایه له‌پێناو پێشکه‌وتنی هونه‌ری موزیک و گۆرانی کوردی .
سروودی ( سلاو بۆ پێشمه‌رگه ) له‌گه‌رووی ژنه هونه‌رمه‌ندێکی عاشق ، عاشق به‌خاک و نیشتیمان ، به‌زمان و هونه‌ری کوردی، عاشق به‌منداڵانی کورد و ده‌نگی ناڕازی هاواری ئافره‌ت و كچانی كورده‌وه، ده‌درا به گوێماندا و ، ئاوێته‌ی هه‌ست و هۆش و ڕۆحی ته‌وای خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تکێش و گه‌نج و لاو پیرو منداڵ ببوو، ببووه وێردی سه‌رزار و هێزو توانای ده‌به‌خشییه هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان ، ده‌نگی خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی بووه ترۆپکی ده‌نگی ئافره‌تان و ژنانی هونه‌رمه‌ندی کورد، ئه‌م خاتوونه ته‌نها خانمێك و هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش نه‌بوو به‌ڵکو مرۆڤێکی میهره‌بان و دایکێکی دڵسۆز بوو، عاشقی گه‌ل و پێشمه‌رگه‌و خاکی کوردستان بوو عاشقی هونه‌ر بوو عاشقی ناسری ڕه‌زازی بوو ..له‌دیمانه‌یه‌کدا خاتوو مه‌رزییه ده‌ڵێت ( عه‌شقێکی یه‌کجار گه‌وره له‌دڵی من و ناسردا به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک و وڵاته‌که‌مان هه‌یه ئه‌م عه‌شقه له‌گۆرانیه‌کانمدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه هه‌میشه سوێند ده‌خۆم و ده‌ڵیم سوێند به‌خۆشه‌ویستی کوردستان سویند به‌گۆڕی شه‌هیدان باوه‌ڕناکه‌م که‌س به‌قه‌د من کوردستانی خۆش بوویت) (1)
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌تانه‌دا، خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی، خانمێكی ڕووخۆش و ده‌م به‌خه‌نده وخاوه‌نی هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رز و شۆڕشگێڕ بوو، پێشمه‌رگه و بوێر‌و چاو نه‌ترس وخاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز و بڕوا به‌خۆبوو، له‌هه‌مووی جوانتر و قه‌شه‌نگتر مه‌رزییه خانم له‌هه‌موو مه‌راسیم و ئاهه‌نگ و جه‌ژنه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کاندا نه‌ك له‌ئه‌وروپا به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه له( مه‌ریوان و سنه) وه، به‌به‌رگی ئاڵ و واڵای کوردییه‌وه ده‌ركه‌وتووه و، ئه‌وه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی زیده‌تر له‌لای جه‌ماوه‌ره‌که‌ی شیرین‌تر و خۆشه‌ویستر ببێت .
هه‌ركاتێك كه‌له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌وتیته ده‌م و دوو، هه‌ستت به‌خانمێكی سه‌لاری كورد ، زمانشیرین و پاراو ، لێوان لێو له‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، لێوڕیژ له‌سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان و كوردستانی پارچه پارچه‌كراو، خانمێكی میهره‌بان و تژی له‌سۆزی دایكایه‌تی بۆ منداڵانی دایك و باوك له‌ده‌ستداو ، لیپاولیپ له‌نه‌به‌ردی و رچه‌شكێنی دژ به سته‌می چه‌وساندنه‌وه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و ژنانی كورد، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك خه‌سڵه‌تی ئافره‌تێكی سروودبێژ و گۆرانیبێژی ده‌نگخۆشی هونه‌رمه‌ند.
مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی هه‌میشه به‌هه‌ست و شه‌وقه‌وه له‌قوڵایی دڵییه‌وه گۆرانی ده‌چڕی ئه‌وه‌نده عاشقی هونه‌ره‌که‌ی بوو که هه‌موو ژیانی قۆرخ کردبوو، هه‌میشه له‌خه‌می هونه‌ری کوردی و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بوو ئاره‌زووی بوو که‌ڕۆژێ بێته پێش بتوانێت خه‌م و گرفتی هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکات . هه‌رده‌م خه‌باتی ده‌کرد ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت هه‌ڵبگرێت و ئاسۆیه‌کی ڕووناک له‌به‌رده‌م ئافره‌ت و ژنان و کیژانی کورد دا به‌رجه‌سته بكات.
مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی له مه‌ریوانه‌وه بۆ ستۆكهۆڵم ...!
له‌كیشوه‌رێكه‌وه به‌ره‌و كیشوه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه ، ژیان و گوزه‌رانێك، (47) ساڵ لێوریژ له‌هه‌وارزو نشێو ،ژیانی خانمه هونه‌رمه‌ند ( مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی ) قۆناغبه‌ندی ده‌كرێت به‌سه‌ر (3) سێ قۆناغی جیاوازدا ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌ها و گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ،
1/ قۆناغی سه‌رده‌می منداڵی ( مه‌ریوان و سنه) ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، قۆناغی چرۆكردن.
2/ قۆناغی سه‌رده‌می شاخ وپێشمه‌رگایه‌تی، خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادی گه‌ل و نیشتمان و، به‌رده‌وامی دان به‌هونه‌ر.
3/ قۆناغی سه‌رده‌می ژیانی ئاواره‌یی و تاراوگه و ، گه‌شه‌كردنی هونه‌ر.
خاتوو ( مه‌رزیه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا ) نازناوی ( فه‌ریقی ) له‌یه‌كێك له‌خانه‌واده‌كانی له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری سنه‌یه، به‌ڵام (مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی) له شاری ( مه‌ریوان) له‌ڕێكه‌وتی (22/5/1958) چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه ،
( له‌پێش هه‌موو شتێك من كوردم ، بۆ من مه‌ریوان ،سنه ، سلێمانی ، مه‌هاباد دیاوازی نییه هه‌موو كوردستان جێگای عه‌زیزو خۆشه‌ویسته) (2)
له‌وشاره، مه‌ریوان له‌ساڵی ( 1964) ده‌خرێته به‌رخوێندن ، به‌ڵام بێ به‌ش له‌زمانی (دایك) ، زمانی شیرینی كوردی .
ئه‌م خاتوونه له خانه‌واده‌یه‌كی ده‌نگخۆش و هونه‌ردۆست دا گه‌وره‌بووه‌و گه‌شه‌ی كردووه ، دایك و باوكی و خاڵی گه‌وره‌ی ده‌نگخۆش بوون و ، به‌رده‌وام له‌ماڵه‌كه‌یاندا گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان ( سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستان ، حه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مه‌دی ماملێ و ) گۆرانیبێژه‌كانی كه‌له‌ڕادیۆی كوردی به‌غداوه‌بڵاو بوونه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه‌یه‌ی خانه‌واده‌كه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری مه‌ریوان له‌بواری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كوردیدا بۆته هه‌وێنی چرۆكردنی هه‌ستی هونه‌ری و چێژ وه‌رگرتن له هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی.
هونه‌رمه‌ند قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌شاری مه‌ریوان ته‌واوده‌كات،
له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هه‌ست به‌ده‌نگخۆشیی و توانای گورانی خوێندنی كراوه، له‌ناو خانه‌واده‌و قوتابخانه‌كه‌ی ، زۆرجار باوكی له‌ماڵه‌وه بانگی كردووه و هانی داوه تاگۆرانی بۆ بڵێ، له‌قوتابخانه‌ش بۆ یاد و جه‌ژن و بۆنه‌كان گۆرانی‌یان پێگووتوه ،
له‌وسه‌رده‌مه‌دا له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان چه‌ند گۆرانیبێژێكی ئافره‌تی ده‌نگخۆش هه‌بوون و گۆرانی‌یان خوێندووه ، وه‌ك ( فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ، سه‌دیقه‌ی محه‌مه‌د نه‌ژاد، شله‌خه‌جێ و شه‌هێن تاڵه‌بانی ئه‌وكات به ناوی (هوه‌یدا) )كاره‌هونه‌رییه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر و به‌كه‌م ڕووانین له‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌ندێكیان دووركه‌وتنه‌وه له دنیای هونه‌ر،
یه‌كه‌م كه‌سێك كه دركی به‌ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی كردووه و ده‌ستی گرتووه،ئه‌ویش مامۆستایه‌كی بووه به‌ناوی ( شه‌هێن مه‌سنه‌وی) دایكی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری به‌توانا( كاوه‌ی شێخولئیسلامی) ، خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی له‌ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا واته ساڵی (1967) له‌یه‌كێك له‌چالاكی قوتابخانه‌كه‌یان چۆته سه‌رشانۆ و گۆرانییه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ند ( فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ) خوێندووه، گۆرانییه‌كه ( له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به‌كه‌نی و گۆزه به‌شانه‌وه
له‌ناوڕانه‌وه ئه‌چێته‌وه وێنه‌ی په‌ری ناسك و جوانه).
ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی ده‌نگ ده‌داته‌وه، لێره‌وه به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه،به‌ڵام دایكی زۆر هاوكار و پشتیوانی بووه‌و پێ ڕاگه‌یاندووه كه‌له‌به‌ر لۆمه‌و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی و ڕێنوێنی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێ و باڵا ده‌كات ،حه‌زو خولیای بۆ هونه‌ری گۆرانی زۆرترده‌بێت و حه‌زو ئاره‌زووی ده‌چێته سه‌ر ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ( كه‌ریم كابان) و پاشان گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید ( قادر كابان) ، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی نێوكۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌میدا زۆرترده‌بن و ، خانمه هونه‌رمه‌ند پشت ئه‌ستوور به‌تواناو بیركردنه‌وه و تێڕوانینی بۆ هونه‌ر گه‌لێك زیاتر و به‌رده‌وامتر ده‌بێت ، مه‌رزیه ده‌ڵێت ( كاتێك مرۆڤ له‌كه‌شێكدا بژی و ڕێگری لێ بكرێ زیاتر له‌سه‌ری سوور ده‌بێت ، له‌سه‌ر گۆرانی زۆریان لێداوم ، به‌تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی یازده ساڵییه‌وه تا چوارده‌ساڵی ) (3)
له‌پاڵ هونه‌ری گۆرانیگوتن دا له‌وسه‌رده‌مه‌ی كه‌له‌مه‌ریوان له‌قوتابخانه بووه ، خاتوو مه‌رزیه حه‌زی به‌كاری شانۆیی و به‌شداری چالاكی شانۆیی قوتابخانه‌كه‌ی كردووه.
به‌ره‌و شاری سنه‌و درێژه‌دان به‌خوێندن ...!
دوایی ته‌واو كردنی خوێندن له‌شاری مه‌ریوان و درێژه‌دان به خوێندن له خانه‌ی مامۆستایان له‌شاری سنه، ماوه‌ی دووساڵ له‌وبواره‌دا ده‌خوێنێ و بڕوانامه‌ی مامۆستایه‌تی به‌ده‌ست دێنێت،له‌و قۆناغه‌دا خاتوونێكی به‌رچاو بووه، له‌ڕوویی هه‌ڵسو كه‌وت و تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كانی له خانه‌ی مامۆستایان و به‌رده‌وام ده‌ركه‌وتنی به‌پۆشینی جلی كوردی كه‌بۆته جێی سه‌رنج ڕاكێشانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و، هه‌روه‌ها چرۆكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و حه‌زو خولیای بۆ نوسین و خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌زمانی شیرینی كوردی ، له‌وسات و كاته‌دا و سه‌رده‌می ساواك ، په‌رتوكی كوردی زه‌حمه‌ت بووه ده‌ست بكه‌وێت ، به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ( ئه‌حمه‌دی مفتی زاده) له‌شاری سنه په‌یدا ده‌كات و له‌ڕێی ئه‌وه‌وه كه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ په‌یداكردنی كتێبی كوردی ، كتێبی لێوه‌رگرتووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌خوێندنه‌وه‌یان.
خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، له‌وكاته‌ی قوتابی خانه‌ی مامۆستایان ، وه‌رزشكارێكی باش و به‌توانا بووه له بواری ڕاكردن و به‌شداری چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی كردووه و خه‌ڵاتیش كراوه ،
له‌شاری سنه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( گریشا میكائیل زاده، 1926 دووشه‌نبه _ تاجیكستان له‌دایكبووه) ئه‌وكات سه‌رپه‌رشتی ئۆركێستری ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سنه بووه ، داوای لێده‌كات كه هاوكاریان بێت و گۆرانی بخوێنێ ، خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی دووجار له‌گه‌ڵیان كاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات ، یه‌كه‌م گۆرانی كه خوێندوویه‌تی گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (كه‌ریم كابان) گۆرانی ( شه‌و) ی خوێندووه.
( قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌و
خۆت نه‌خه‌یته به‌رشه‌پۆلی ئه‌شكی بێپایانی شه‌و)
هۆنراوه‌ی ( شێخ نوری شێخ ساڵه‌ح ، ته‌خمیسی : ئه‌حمه‌د هه‌ردی) و ئاوازی ( كه‌ریم كابان) .
كه‌یی و چۆن ئاشنابوونی به هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی.؟!
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی بووه، له‌ڕێی یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركراوی كه هه‌مووی لاسایكردنه‌وه‌ی گۆرانی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌مان بووه ، یه‌كێك له گۆرانییه دیاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه گۆرانی ( له‌درزی په‌چه‌وه_ جاده‌چۆڵ و سێبه‌ر بوو، له‌هۆنراوه‌ی مامۆستا ( گۆران ) و ئاوازی ) كه‌ریم كابان) و خوێندنی هونه‌رمه‌ند( قادر كابان) بوو، له‌و ساڵه‌دا واته ( 1977) له‌ناو كۆشكی لاوان پێشبڕكێیه‌كی یاری ( تێنس) ئه‌نجام ده‌درێت، خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی له‌ڕێی ده‌نگه‌وه به‌ناوی ناسری ڕه‌زازی ئاشنا بووه ، به‌ڵام به‌بینین هێشتا نه‌یدیوه ، تاله‌و پێشبڕكێیه‌دا مه‌رزیه یاری تێنس ده‌كات ، ناسری ڕه‌زازی و یه‌ك دوو له‌هاوڕێكانی له‌ده‌وری مێزی تێنسه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌كه‌وێته هاندان و ته‌شویقكردنی مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی،خاتوونی هونه‌رمه‌ند به‌سه‌رنجه‌وه له‌و گه‌نجه ده‌ڕوانێ و پێی سه‌یره كه‌به‌وشێوه‌یه هانی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت ( بژی مه‌ریوان) ئه‌وه‌سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆیه‌كترناسینیان، خاتوو مه‌رزیه بڕوانامه‌ی ( دبلۆم ) به‌ده‌ست دێنێت و ده‌بێته ( مامۆستا) ، داستانی به‌یه‌ك گه‌یشتنیان دوور‌و درێژه‌و زیاتر كاتی ده‌وێت بنوسرێت..!
له‌ساڵی (1978) هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و ناسری ڕه‌زازی ، ژیانی هاوبه‌شی پێكدێین، خاتوو مه‌رزیه له‌شاری سنه درێژه به‌ژیان ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كه هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی یه .
ماوه‌یه‌ك دوای زه‌ماوه‌ندی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه دژ به‌ڕژێمی (شا) ده‌كرا، بارودۆخی وڵات تێكده‌چێت ، و ناسری ڕه‌زازی هاوسه‌ری یه‌كێك ده‌بێت له‌به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌سرووده شۆڕشگێرییه‌كانی هانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو ده‌دات ، بارودۆخی ژیانی هاوسه‌رییان ئارام نابێت، له به‌هاری ساڵی (1979) له‌شاری مه‌ریوان ، په‌روه‌ردگار كچێكیان پێ ده‌به‌خشێت و نێوی ده‌نێن ( دڵنیا) ،
تێكچوونی بارودۆخی شاری سنه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسری ڕه‌زازی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌خۆپیشاندانه‌كان دا ، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌خانه‌واده‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت ، مه‌رزیه‌و ناسر و كچه شه‌ش مانگه‌كه‌یان، ڕووده‌كه‌نه باشووری كوردستان و له‌ڕێی شارۆچكه‌ی ( بیاره‌وه) دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ت تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، دێنه شاری سلێمانی و ماوه‌ی (3) مانگ له‌ماڵی هونه‌رمه‌ند ( نامدار قه‌ره‌داخی ) ده‌مێننه‌وه، له‌كۆتایی ساڵی (1979) ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕۆژهه‌ڵات و ده‌چنه‌وه شاری سنه.
به‌هۆی ئاڵۆزی و كه‌ش و هه‌وای سنه و چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی (ناسری ڕه‌زازی) ده‌ستگیر ده‌كرێت ، وه‌هه‌روه‌ها خودی خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ده‌سگیر ده‌كرێت ، هه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌دا سه‌خته‌و،هه‌رله‌وساڵه‌دا(1980) ده‌بنه خاوه‌نی كوڕێك و نێوی ده‌نێن ( ماردین) هه‌ردوو هاوسه‌ر بڕیارده‌ده‌ن بچنه شاخ ، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ده‌ڕوات ده‌بێته پێشمه‌رگه ، دوای چوارمانگ خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه به دوومنداڵه‌وه، ڕێ ده‌گرێ و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای هاوسه‌ره پێشمه‌رگه‌كه‌ی ، هه‌ردووكیان له‌نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی ( كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران) درێژه به‌خه‌بات ده‌ده‌ن.
شۆڕش به‌بێ هونه‌ری به‌رگری نابێت ، له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ و سروود بێژ و ژه‌نیار بڕیاری دامه‌زراندنی گروپێكی هونه‌ری ده‌ده‌ن ، ناسری ڕه‌زازی یه‌كێك ده‌بێت له‌دانه‌رانی ( كۆڕی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه) كه‌پێكهاتبوون له هونه‌رمه‌ندان ( ناسری ڕه‌زازی ، نه‌جمه‌دینی غوڵامی ، ڕه‌زا بچكۆل ، كاڵێ ، مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، فه‌ریبورزی فه‌خاری ، سابیری موحه‌مه‌دی و ئه‌میری وه‌یسی و ماوه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند مه‌جید خۆشناوی كاری له‌گه‌ڵدا كردوون) له پێشمه‌رگایه‌تی وله‌گه‌ڵ نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی هونه‌ری و نه‌بوونی ستۆدیۆیه‌كی باش و ئامێری تۆماركردن ، كۆڕی بانگه‌واز چه‌ندین به‌رهه‌می سروود و گۆرانی و مه‌قام بۆهونه‌رمه‌ندان تۆمارده‌كه‌ن،له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی له‌گه‌ڵ گروپی كۆڕی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه بۆیه‌كه‌مجار سروودی ( سڵاو بۆ پێشمه‌رگه ) تۆمارده‌كات ،
( سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشكەش !
پڵنگی هەردی وڵات ، ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە !
لەدەوری دەست و تفەنگت گەڕێم كە ڕۆژی خەبات
لەئاستی هەڵمەتی تیژت چ ناگرێ بەرگە)
ئه‌و سرووده له هۆنراوه‌ی بەڕێز (فاتیح شێخولئیسلامی) هەڵگری نازناوی ( چاوە ) یه خەڵكی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ئێستا لەوڵاتی سوید دەژی ، لەگەرمەی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگایەتی و هونەریدا هونەرمەند و پێشمەرگە ناسری ڕەزازی لەساڵی (1981) لەگوندی ( زێڕاندۆڵ ) ئاوازی لەسەر دادەنێت و ئەو ئاوازە بۆیەكەم جار ، به‌ده‌نگه ته‌وار ئاساكه‌ی هونەرمەند و پێشمەرگە خاتوو مه‌رزیه لەگەڵ كۆڕی موزیكی بانگەوازی كۆمەڵە بەو كەم دەرامەتە هونەری و تەكنیكەییەوە دەیخوێنێ‌و له‌ڕادیۆی شۆڕش بڵاوده‌كرێته‌وه،
له‌وڕوانگه‌یه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ده‌ڵێت ( ته‌نیا ژنێك له‌كۆمه‌ڵه كاری هونه‌ری كردبێ هه‌رمن بووم ،من ڕاسته‌وخۆ ده‌ستم پێكرد و ماوه‌كه‌شی زۆر ده‌وامی نه‌كرد، ناچاربووین به‌ره‌و هه‌نده‌ران برۆین، ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی له‌وێ كردوومن له ( شاخ) ، ( سڵاو بۆپێشمه‌رگه بوو ) ئه‌وی دی مه‌قامێكی ( ڕاست ) بوو له‌ژیانمدا خوێندبم به‌ناوی( قار و قینی گه‌ل )
( قار و قینی گه‌ل به‌جارێ ، دای له هارژن و ته‌قین
چه‌شنی بوركانێ له‌شێوه‌ی شۆرشێكی ئاگرین
بابزانن دوژمنانی گه‌ل بزانن خوێنمژان
ڕابه‌ری ڕێگه‌ی خه‌باتی میلله‌تین و نابه‌زین)
دوای ئه‌و گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوی ( ئاسمان شین ) به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ( عه‌زیزشارۆخ) وتوویه‌تی ، ئه‌وه‌ی من شیعره‌كه‌ی له‌قاڵبی شۆڕشگێرێتیدا بوون، دوای ئه‌وه گۆرانی ( وه‌ره ماچم ده‌یه ) و ( پاییز ) ئه‌مانه هه‌مووی دیاریی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تین، كه‌چوومه ئه‌وروپا دووباره خوێندوومنه‌وه) سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌داو هه‌ست و سۆزی له‌كاتی خوێندنی سروودی سڵاو بۆ پێشمه‌رگه مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی پێمان ده‌ڵێت : ( له‌سروودا هه‌یه‌جان هه‌یه له‌ده‌ربڕین ، من كه‌سروودم ده‌ووت، چونكه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ناو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا حاڵه‌ته‌كانم بینیوه ، ئیحساسه‌كه شتێكی تره ، وه‌ختێ ده‌ڵێم له‌ده‌وری ده‌ست و تفه‌نگت گه‌ڕێم ، به‌دڵ ده‌یڵێم و باوه‌ڕم پێی هه‌بوو) (4)
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و ناسری ڕه‌زازی ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1984) ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌جێ دێڵن و له‌گونده‌كانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ناوچه‌ی شارباژێر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یان ( دڵنیا و ماردین) درێژه به‌ژیان ده‌ده‌ن ، تا كۆتایی ساڵی (1984) له‌ڕێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ، ڕووده‌كه‌نه هه‌نده‌ران و له‌وڵاتی ( سوید ) له‌شاری ( ئۆپسالا) نیشته‌جێ ده‌بن ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1985) ده‌بنه خاوه‌نی كوڕی دووه‌م و نێوی ده‌نێن ( كاردۆ) .
له‌هه‌نده‌ران و ژیانی تاراوگه ، ئه‌ركی خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی سه‌ختر و گرانتر ده‌بێت ، سه‌ره‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كه‌لتووره‌كه‌ی نامۆیه ، زمان نازانێ و خاوه‌نی (3) منداڵه ، هاوسه‌ره‌كه‌شی ناسری ڕه‌زازی سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و كه‌ند و كۆسپی زۆر دێته ڕێی، دوای ماوه‌یه‌ك له‌شاری ستۆكهۆڵم خانوویه‌كیان بۆ دابین ده‌كه‌ن وله‌وێوه هه‌وڵی ژیان و فێربوونی زمان و تێكه‌ڵاوبوون به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌منداڵه‌كانی هێشتا ته‌مه‌نیان گچكه‌یه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌دوای كاری هونه‌رییه‌وه‌یه‌و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات ده‌كات و به‌شداری بۆنه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌كات،بڕیاری نه‌داوه ده‌ست بكاته‌وه به‌كاری هونه‌ری ، تاساڵی (1994) له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی بڕیاده‌دات كه درێژه به‌كاری هونه‌ری بداته‌وه و هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی وه‌ك هاوسه‌ر هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی ده‌بێت ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند یه‌كه‌م ئه‌لبوم تۆمارده‌كه‌ن و بڵاوده‌بێته‌وه به‌ناوی ( پایز) ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌ئه‌لبومی ساڵی (1995) ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند بڵاوبۆوه ، له‌وبه‌رهه‌مه‌دا خاتوو مه‌رزیه (4) چوار گۆرانی و سروودێكی تێدا بڵاوكردۆته‌وه:
1/( هیوا ، هۆنراوه‌ی _ گۆران ، ئاوازی مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی )
2/ ( هه‌وری پایز ، هۆنراوه‌ی _گۆران ، ئاوازی ناسری ره‌زازی)
3/ (وه‌ره یارم ، هۆنراوه‌ی _ هێمن ، ئاوازی ناسری ره‌زازی)
4/ ( ئاهه‌نگێك له‌نێو ڕان ، ( دویت ، مه‌رزیه‌و ناسر ) هۆنراوه‌ی _ گۆران ، ئاوازی بورهانی مفتی زاده)
5/ ( سروودی سڵاو بۆ پێشمه‌رگه ، هۆنراوه‌ی _ڕێبوار _ چاوه ، ئاوازی ناسری ڕه‌زازی )
ژه‌نیارانی ئه‌و ئه‌لبومه ( هونه‌رمه‌ند كاوه‌ی شێخولئیسلامی _ سایزه‌ر ، پیری _ گیتار باس ، ناسری ڕه‌زازی _ ده‌ف ، عه‌بدوڵڵا و ناسری ڕه‌زازی _ زه‌ڕب)
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه ، له‌نێو خه‌ڵكیدا زۆر جێگه‌ی خۆش حاڵی و جێی بایه‌خ بوو كه خاتوونێك به‌وشێوه‌یه و به‌كاره هونه‌رییه نوێیانه له‌هه‌نده‌ران درێژه‌ی به‌كارو چالاكی هونه‌ری داوه ، مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی له‌پاڵ كاری هونه‌ری گۆرانی و سروود بێژیدا ، چه‌ندكارێكی دیكه‌ی گرنگی له‌ژیانیدا ئه‌نجام دا ، له‌هه‌ر بۆنه‌و یاد و جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ، یان هه‌ر ڕووداو و كاره‌سات و له‌شكركێشییه‌ك ڕووبه‌ڕووی كوردستان بووبێته‌وه ، له‌ته‌ك هاوسه‌ره هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی به جل و به‌رگی جوانی كوردییه‌وه مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی بوونی هه‌بووه ، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكارێكی به‌توانا و شاره‌زابوو له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی ( ژیله‌مۆ) كه‌له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ( میدیا) په‌خشده‌كرا ، له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی لایه‌نگر و داكۆكیكارێكی بێ وێنه و تووند بوو له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفتی ئافره‌ت و ژنی كورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ، به‌شداریكردنی له‌ده‌یان به‌رنامه‌ی هونه‌ری و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا ژیاوه‌و له‌هه‌نده‌رانه‌وه ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی له‌كوردستاندا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ وه هاتبووه ئاراوه ، له‌گه‌ڵ ڕه‌زازی هاوژینی پێكه‌وه داوایان ده‌كرد كه ئێمه دژ به شه‌ڕین و ئه‌و به‌دبه‌ختییه ڕابگیرێت ، هه‌ردوو ده‌نگی زوڵاڵی مه‌رزیه‌و ناسر پێكه‌وه ده‌یانووت :
(
نەفرەت لەشەڕ .نەفرەت لەجەنگ
من شەڕم ناوێ
نامەوێ ....
من شەڕم ناوێ ....
شەڕ دوژمنی گەلە ....
من شەڕ ناخوازم ..
من ئاشتی خوازم ....
من وەکو ئینسان ...
مافی کوردان دەخوازم ....
(هۆنراوه‌ی : ئه‌حمه‌د بازگر ، ئاوازی : ناسری ڕه‌زازی )
له‌وڵاتی سوید ، جیا له‌هونه‌ری گۆرانی جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رشانۆ و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ( ته‌ها باراوی ) به‌شداری هه‌ردوو شانۆی ( ماله‌ی سه‌رگرده‌كه) و ( له‌ودیو ده‌رگای ده‌ره‌وه) ، به‌شداری له‌چه‌ندكارێكی دۆبلاژی فیلم له‌گه‌ڵ (دڵنیا) ی كچی دا كردووه ، وه‌ك فیلمی ( گه‌له‌گورگ) ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ( بارزان شاسوار) به‌شداری دۆبلاژی فیلمی كارتۆنی منداڵان دا كردووه ، بۆهه‌ر‌یه‌كه‌یان مه‌رزیه چه‌ند ده‌نگێكی ده‌رهێناوه‌و به‌پێی ڕۆڵی كاراكته‌ری فیلمه كارتۆنییه‌كه ، له‌و كارانه‌دا ناسری هاوسه‌ری و ته‌واوی منداڵه‌كان ڕۆلییان تێدا بینیوه وه‌ك فیلمی كارتۆنی ( مراوی) و ( عه‌لی باباو چل دزه‌كه) ، ئه‌و دوو فیلمه كارتۆنییه نه‌ك منداڵان به‌ڵكو گه‌وره‌كانیش له‌شێوازی ده‌نگ و شێوه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یه‌وه چێژییان لێوه‌رده‌گرت.
هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه بۆ گۆرانییه‌كانی ..!
خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌كی جوان بوو له‌هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌دا ، ئاره‌زووی زۆر‌و بۆری نه‌بوو، تا دڵنیانه‌بوایه له‌وه‌ی كه ئه‌و هۆنراوه‌یه له گه‌ڵ ده‌نگ و گه‌رووی ئه‌ودا نایه‌ته‌وه نه‌یده‌خوێند، به‌رده‌وام حه‌زی ده‌كرد هۆنراوه‌ی جوانی ئه‌و خاتوونه شاعیرانه بكاته گۆرانی، كه هۆنراوه‌كانیان له‌ژێر سایه‌و هه‌ژموونی پیاودا شیعریان نه‌نوسیوه ، به‌رده‌وام له‌هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌دا پرس و ڕای به هاوسه‌ره هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی كردووه، به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه تێكستێك بخوێنێ كه‌له‌زاری ئافره‌تێكه‌وه بۆ كوڕێك ، هه‌ندێك تێكستی گۆرانیشی ده‌ستكاریكردووه،( من وه‌ك ژنێ چۆن شیعرێ بخوێنم كه‌به‌سه‌ر شان و باڵای ژن و ئافره‌تدا وتراوه ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌شیعره فۆلكلۆرییه‌كان و تازه‌كانیشدا هه‌موو هه‌ر پیاو به به‌ژن و باڵای ژنیدا وتووه،قه‌یدی چییه با ژنیش به قه‌د وباڵای پیاودا گۆرانی بڵێ، بۆ نموونه من له‌گۆرانی ( ئه‌ی وه‌ی زارا ) كه ڕیتمییه‌و خه‌ڵك پێی خۆشه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵئه‌په‌ڕێ، من ناتوانم ئه‌و گۆرانییه بڵیم، بۆیه ده‌ستكاری شیعره‌كه ده‌كه‌م و و ده‌یكه‌مه ( یاره‌جوانه‌كه‌م) ئه‌وه‌بۆمن گونجاوتره ، هه‌روه‌ها له‌گۆرانی ( شه‌و) ی مامۆستا كه‌ریم كابان ( ئه‌ی كچی خواوه‌ندی جوانی .... ) من كردوومه به ( ئه‌ی كوڕی خواوه‌ندی جوانی .....) ژن به‌باڵای ژن‌دا ده‌ڵێت ، زه‌حمه‌ته چێژ ببه‌خشێ) (5)
( به‌ڵێن بده) ئه‌لبومی دووه‌می خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ..!
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی و ده‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ده‌یان كۆڕ‌و سیمینار و به‌رنامه‌ی هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و ، خاوه‌ن ده‌نگێكی بڵند و كاریگه‌ر و یه‌كه‌م خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردیشه كه سروودی نیشتمانی خوێندووه، به‌هۆی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌وه زیاتر خۆشه‌ویستر بوو له‌لای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و ، هه‌میشه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می زیاترییان لێده‌كرد،
دووه‌م كاری هونه‌ری كه‌له‌شێوه‌ی ئه‌لبومێكدا پێشكه‌شی هۆگران و شه‌یدایانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی كرد ، ئه‌لبومی ( به‌ڵێن بده) بوو ، خانمی هونه‌رمه‌ند ئه‌م ئه‌لبومه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رسێ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ( دڵنیا ، ماردین و كاردۆ ) ی كردووه، به‌ڵێن بده پێكهاتووه له (8) گۆرانی كه بریتین له ( 1/ به‌ڵێن بده ، هۆنراوه‌ی : عه‌بدولڵا په‌شێوه ، ئاوازی : مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی )
(2/ له‌یاره‌وه ، هۆنراوه‌ی : ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، ئاوازی بورهانی مفتی زاده )
03/ كانی ، هۆنراوه‌ی: ناسر ئاغابرا ، ئاوازی مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی )
(4/ شه‌ش په‌پووله ، هۆنراوه‌ی : كاكه‌ی فه‌لاح ، ئاوازی : بورهانی مفتی زاده )
(5/ ساقی ، هۆنراوه‌ی : هێمن ، ئاوازی : ناسری ڕه‌زازی )
(6/ نامه ، هۆنراوه‌ی : شێركۆ بێكه‌س ، ئاوازی : مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی )
(7/ عه‌زیزم ، هۆنراوه‌ی : هێمن ، ئاوازی : بورهانی مفتی زاده )
ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌هاوكاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ست و په‌نجه زێڕێنانه تۆماركراوه ( عارف ئیبرهیم پوور ، زاهیدبریفكانی ،مه‌هیار به‌هرامی ، كاوه‌ی شێخولئیسلامی ، بژار دیلان ، حاجی ، زه‌كی ، ریكارد، ئه‌سكه‌نده‌ر و ناسری ڕه‌زازی ) .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند سروود و گۆرانییه‌كی دیكه‌به‌رله‌وه‌ی مه‌رگێكی له‌ناكاو به‌رۆكی بگرێت ، وه‌ك :
1/ گۆرانی سكاڵای كچێك ، هۆنراوه‌ی : سارا فه‌قێ خدر ، ئاوازی بورهانی مفتی زاده ،
( له‌وڕۆژه‌وه له‌و رۆژه‌وه چاوم به‌دنیا هه‌ڵهێنا
ده‌رد و په‌ژاره‌و كه‌سه‌رم بۆ دایكی داماوم هێنا
خه‌یاڵ و خۆشی منداڵی هه‌ر زوو خۆیان لێ تۆراندم
نه‌كه‌ی نه‌چی ئه‌تۆ كچی په‌رده‌ی گوێیان پێ خاراندم )
2/گۆرانی هه‌موو شه‌و، كه‌كۆتا به‌رهه‌میه‌تی له‌ساڵی (2003) تۆماری كرد‌و كلیپی بۆكراوه ، له هۆنراوه‌ی : تاریق فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ، ئاوازی : هه‌ڵكه‌وت زاهیر
3/ گۆرانی خۆشه‌ویستیت ، هۆنراوه‌و ئاوازی : هونه‌رمه‌ند ڕزگار خۆشناو ...
( خوا پێم بڵێ ، چیم له‌ده‌س دێ ، خۆشه‌ویستیم گه‌ردو پاك بێ
كوانێ سووچی منی تیایه ، گه‌ر دڵت ساردبێ و بێ باك بێ )
4/ سروودی بۆ ڕیفراندۆم ( كوردینه كاتمان كاته ...) له‌هۆنراوه‌و ئاوازی : هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، خاتوو مه‌رزییه ئه‌م سرووده‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( له‌یلای فه‌ریقی و ناسری ڕه‌زازی ) خوێندووه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ...؟!
له‌كۆتا مانگه‌كانی ساڵی (1984) له‌لوتكه‌ی نائومێدیدا وڵاتی جێهێشت و بارگه‌ی به‌ره‌و هه‌وارێكی نادیار و نامۆ پێچایه‌وه،له‌غوربه‌ت و ژیانی نامۆییدا شێلگیرانه‌تر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ژیان و مردنه له‌سه‌ر خۆیه بۆوه‌و هه‌میشه چاو له‌ئاسۆ بوو ، دڵنیابوو ڕۆژێك دێت و خۆی له‌ئامێزی نیشتمانه ئازیزه‌كه‌یدا ببینێته‌وه، دوای چه‌ند مانگێك له ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) خاتوو مه‌رزیه‌و ناسری ڕه‌زازی هاوسه‌ر و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی له‌كۆتا مانگی (6) ی ساڵی (1991) دوای هه‌شت ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری خۆیان گه‌یانده‌وه ئامێزی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و ڕاپه‌ڕیووی باشووری كوردستان، تاله‌نزیكه‌وه به‌شداری هه‌ست و سۆز‌و خۆشیی جه‌ماوه‌ری كوردستان بكه‌ن به‌بۆنه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه ، وه‌له‌ڕێكه‌وتی (4/6/2001) جارێكی دیكه سۆزی نیشتمان په‌لكێشی ده‌كاته‌وه بۆ ئامێزی خۆی و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆ باشوور و ماوه‌ی دوو مانگ له‌شاری سلێمانی مانه‌وه و ماوه‌ی ( 6) ڕۆژ له‌هۆڵی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و ناسری ڕه‌زازی) كۆنسێرتیان ئه‌نجامدا ، مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی به‌ده‌نگێكی خۆش و پاراوی ژنانه‌وه ده‌یچریكاند و به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌ووت:
( دێوانه‌م دیوانه دێوانه‌م ، دێوانه‌م بۆ كوردستان
بۆ دیار و هه‌وار و كانی و سه‌رچاوه‌ی كوێستان
من عاشقی وڵاتم ، عاشقێكی سه‌رمه‌ستم
غه‌ریبی وشكی كردووم ، به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌هه‌ستم)
( هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)
هه‌روه‌ها له ( 20/5/2002) خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و منداڵه‌كانی چاوی به‌جوانییه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت گه‌شانه‌وه‌و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی سروود و گۆرانی بۆ قه‌ڵاو مناره چڕی،
له‌مانگی (4/2004) بڕیارێكی بوێرانه‌و بۆیه‌كجاری گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانی دایك و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ماوه له‌ناو زێد‌و خاك و هاوزمانه‌كانی خۆیان به‌سه‌ری به‌رن ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( فه‌ریقی و ڕه‌زازی) گه‌ڕانه‌وه باشووری كوردستان و له‌هاوینه‌هه‌واری ( دوكان) له‌نێو كه‌ش و هه‌واو ژینگه‌ی جوانی وڵات‌دا بارگه یان خست ، ئای له‌و ڕۆژگارانه ئه‌و خاتوونه پێشمه‌رگه‌و دایك و هونه‌رمه‌نده چه‌ند دڵخۆش و ڕۆح ئارام و سه‌رفراز بوو كه هه‌وای پاكی وڵاته‌جوانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژی.
دوای به‌سه‌ربردنی ساڵێك و چوار مانگ له هاوینه‌هه‌واری دوكان ، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی پزیشك و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی كه دووچاری پشوو ته‌نگی ببوو، له(1/8/2005) گه‌ڕایه‌وه وڵاتی سوید،
لەڕێکەوتى ( 5/9/2005) لەنەخۆشخانەى ( هۆدنگە ) لەشارى ستۆکهۆڵم نەشتەرگەرى بۆخاتوو مەرزیە دەکرێت ماوەى نەشتەرگەریەکە (٥) کاتژمێرى خایاندووە، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناسه‌ركه‌وتوو،له‌كاتژمێری ( 11) ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌كاتی كوردستان له (18/9/2005) خانمه هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕ كۆچی دوایی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه خه‌مناكه كه‌ته‌واوی كوردستان و هه‌نده‌رانی گرته‌وه، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، هاوسه‌ری خاتوو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، به‌دڵێكی پڕ خه‌م و گریانه‌وه ئه‌و هه‌واڵی مه‌رگه له‌ناكاوه‌ی هاوڕێ و هاوژینی چه‌ندین ساڵه‌ی له‌ڕێی په‌یامێكه‌وه بڵاوكرده‌وه ( جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان ،،، به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه هاوسه‌ری ژیانم ، هاوڕێی ڕۆژانی ته‌نگانه و شه‌وانی ته‌نیاییم و هاوده‌نگی سرووده‌كانم له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاریی ئێوه‌دا ، مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 18 ی سپتامبه‌ری 2005 له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ستۆكهۆڵم دڵی له‌لێدان كه‌وت، به‌م بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م و دڵنیام له‌گه‌ڵ سرووده نه‌مره‌كانی له‌دڵی ئێوه‌دا ده‌ژی ،، ناسری ڕه‌زازی ، 18ی سپتامبه‌ری 2005) ،
له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو بڕیاردرا كه ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه كوردستان و له‌شاری سلێمانی به‌خاكی بسپێرن، له(24/9/2005) خاتوو ( دڵنیا ڕه‌زازی) كچی مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی پێوه‌ندی پێوه‌كردم وپێی ڕاگه‌یاندم ( كاكه جه‌مال گیان تكایه پێم باشه له‌شوێنێك دایكم به‌خاك بسپێردرێت ، گڵكۆكه‌ی له‌ناو خه‌ڵكی هه‌ژارو ڕه‌ش و ڕووت دا بێت، چونكه دایكم هونه‌رمه‌ندی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژارو ڕه‌ش و ڕووته بووه و خه‌باتیشی له‌وپێناوه‌دا كردووه )
دوای كۆچی دوایی خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، (18) رۆژ دواتر له‌ڕێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ، به‌مه‌راسیمێكی شایسته ته‌رمی مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێكرا و ، له‌ڕێكه‌وتی (6/10/2005) له گۆڕستانی شه‌هیدان، گردی سه‌یوان به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ، ته‌رمی خانمه هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا.
ساڵی (2005) ساڵێكی خه‌ماوی و ساڵی خه‌زانی هونه‌ربوو، به‌داخه‌وه مردن چیتر ڕێگه‌ی نه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگه خۆش و توانا هونه‌رییه‌كانی مامۆستایانی هونه‌ری موزیك و ئه‌و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ناودارانه ، به هونه‌ر و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان زیاتر بچریكێنن و چێژییان لێوه‌ربگرین، ( ولیه‌م یوحه‌ننا ، ئیبراهیم خه‌یات ، عوسمان عه‌لی ، موجته‌بای میرزاده‌و مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی )
ڕۆحیان شاد و یادو یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌موو كات به‌رزو به‌ڕێز بێت .
جه‌مالی ده‌لاك 18/10/2021 هه‌ولێر
سه‌رچاوه :
- ( هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگای کوردستان ، ژماره (506) دووشه‌ممه (10/6/2002) دیمانه ( محه‌مه‌د چۆمانی )
- دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، مۆفه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی_ ستۆكهۆڵم ، گۆڤاری (خاك) ، ژماره (27) 10/9/1999
- و 4 و 5) دیدار له‌گه‌ڵ مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، گۆڤاری ( رامان ) ئازاد عه‌بدولواحید و ئامانج غازی ، ژماره ( 76) له( 1/10/2002)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.