له‌ده‌سپێكی یادی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌و ڕۆح سوك و كورد په‌روه‌ر و هونه‌ر خۆشه‌ویستی شاره جوانه‌كه‌ی كۆیه ( ئه‌نوه‌ر تاهیر ) كه‌به (مه‌لا ئه‌نوه‌ر ) ناسراوه ، ده‌بێت به ئه‌مانه‌ته‌وه ڕۆڵی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره له‌چوارچێوه‌ی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه، كه خزمه‌تێكی جوان و پرشنگداریان به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی كردووه ، به‌هه‌ستێكی پڕ له‌وه‌فاو خه‌مخۆرییه‌وه لێیان بڕوانین و هه‌موو كات ستایش یان بكه‌ین بۆ ئه‌و مێژووه لێوڕیژه له هونه‌ری ڕه‌سه‌ن وه‌ك ( مامۆستا و هونه‌رمه‌ند باكووری ، هونه‌رمه‌ندان زاهیر محه‌مه‌د ، سه‌ردار ئه‌حمه‌د و وریا ئه‌حمه‌د، و جان تۆماس... تاد ) .

هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر ، مۆسیقا ژه‌ن و ئاوازدارنهر ومه‌قام ناس و گۆرانیبێژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و شاره شیرینه‌كه‌ی كۆیه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌ی گه‌له‌كه‌مان ماوه‌ی (34) ساڵ خزمه‌تكردن وه‌ك مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند به‌به‌رده‌وامی به‌بێ ماندووبوون ، ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونهربووه، خاوه‌نی خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی و هونه‌ری بووه ، كه‌سێكی بێ فیز و دڵ ناسك و میهره‌بان به‌خۆشه‌ویستیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك ده‌وروبه‌ریدا كردووه ، نه‌فس به‌رزو ته‌نها له‌ئاسۆی ڕووانیوه كه هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگاته لوتكه، هه‌میشه هاندهرو دڵسۆزی قوتابیی و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی بووه.
مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر خدر ، له شاری كۆیه‌و لهنێوهاوڕێیان و هونه‌رمه‌ندان به ( مه‌لا ئه‌نوه‌ر) ناوبانگی ده‌ركردووه و ده‌ناسرێته‌وه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی (1941) له‌گه‌ڕه‌كی ( قه‌ڵا) ی شاره‌كه‌ی ( حاجی قادر و ، ئه‌مین ئاغای ئه‌خته‌ر و سێوه و تایه‌رتۆفیق و باواجی و هه‌یبه سوڵتان ) چاوی هه‌ڵهێناوه‌و له خانه‌واده‌یه‌كی ڕۆشنبیر هاتۆته دنیاوه.
بۆ وشه‌ی (مه‌لا) بۆته پێشگری ناوه‌كه‌ی ؟
هونه‌رمه‌ند ده‌بێت مه‌لا بووبێت ، یان له خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌لازاده هاتبێته دنیاوه ..!
هونه‌رمه‌ند تازه پێی ناوه‌ته‌وه یه‌ك ساڵی تهمهنییهوهباوكی جل و به‌رگێكی سپی و كڵاوێكی سپی بۆدهكڕێت، مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بۆئه‌وه‌ی ( سوونه‌تی) بكه‌ن، دایكی جل و بهرگهسپییهكه ی له‌به‌ر ده‌كات و كڵاوه‌كه‌ی ده‌كاته سه‌ری ، ووردیلهو جوان له‌ناو ماڵدا دێت و ده‌ڕوات ، دایكی لهسۆونگهی سۆزی دایكانهوهههرلێی ده‌ڕوانێ كه كۆرپه‌كه‌ی چه‌ند شیرین و جوانه به‌و پۆشاك و كڵاوه سپییه‌وه،دایكی ڕوو ده‌كاته باوكی هونه‌رمه‌ند و ده‌ڵێت ئه‌نوه‌ر خوا عومری بدات و گه‌وره بێت حه‌ز ده‌كه‌م ببێته ( مه‌لا) ، له‌و ساته‌وه له‌ناو خانه‌واده‌و ته‌واوی خزم و كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه به مه‌لا بانگی ده‌كه‌ن و ، ئه‌و پێشگری (مه‌لا) یه ده‌خه‌نه پاڵ ناوه‌كه‌ی و ده‌بێته ( مه‌لا ئه‌نوه‌ر) .

هونه‌رمه‌ند ده‌خرێته به‌ر خوێندن ، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری كۆیه ته‌واو ده‌كات ، له‌ساڵی (1959) ڕووده‌كاته شاری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌خوێندن و له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت، هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر یه‌كه‌م قوتابییه‌كی كورده له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ئامێری ( قانوون) به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی ده‌خوێنێ و فێرده‌بێت.
بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر، ئامێری ( قانوون) ی هه‌ڵبژاردووه ..؟!
له‌و ساڵانه‌دا(1959) كه هونه‌رمه‌ند له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه ، له‌هه‌موو كوردستان ژه‌نیارێكی ئامێری قانوون نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌ناو تیپه مۆسیقییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان ژه‌نیاری ئه‌و ئامێره نه‌بووه‌یان كه‌مبووه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم كرد به هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیاری ئامێری( ڤیۆلۆن) مامۆستا ( زاهیر محه‌مه‌د) به‌لوتفه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی داینه‌وه و هه‌ندێك زانیاری زیاتری خسته سه‌ر خه‌رمانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر ( سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو به گۆرانی ده‌ستیپێكرد ، دوای ئه‌وه‌ی له به‌غدا وه‌رگیراین كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی بووین له‌شاره‌كانی كوردستان وه‌ك ( مه‌لا ئه‌نوه‌ر ، من ، له‌كۆیه ، فه‌ره‌یدون دارتاش و ئه‌لبێرت تیغان ..له‌سلێمانی ، یه‌حیا مه‌رجان ، ئه‌حمه‌د خدر ( ئه‌حمه‌د شه‌نگه ) له‌هه‌ولێر ، و حه‌سه‌ن حسێن له هه‌ڵه‌بجه) سه‌ره‌تا مه‌لا ئه‌نوه‌ر له‌به‌شی (كلارنێت ) وه‌رگیرا ، ماوه‌یه‌ك ده‌وامی كرد له‌وبه‌شه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر جگه‌ره‌كێشێكی بێ ئه‌ندازه‌بوو ، ئامێری كلارنێتیش ، یه‌كێكه له‌و ئامێره هه‌واییانه كه هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار پێویستی بهسینهیهكی پاكه تابتوانێت ئه‌و ئامێره بژه‌نێ ، مامۆستای به‌شی كلارنێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم خه‌ڵكی ( چیك ) ناوی ( كۆبنتێستا ) بوو، چه‌ند جارێك هۆشداری دابوو به‌مه‌لا ئه‌نوه‌ر كه واز له‌جگه‌ره بهێنێ ئینجا ده‌توانێت به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌و ئامێره بژه‌نێت ، مه‌لا ئه‌نوه‌ریش هه‌رچی ده‌كرد نه‌یده‌توانی واز لهجگهرهكه بێنێ ، تا مامۆستاكه‌ی چۆته لای ڕاگری په‌یمانگاو وتوویه‌تی من ئه‌و قوتابییه‌م ناوێت..! ئێمه له‌به‌شی ناوخۆیی له‌یه‌ك ژووردا بووین ، مه‌لا ئه‌نوه‌ر هاته‌وه نیگه‌ران بوو ، وتی مامۆستاكه‌م منی ناوێت له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ره ده‌كێشم ، منیش پێم ووت مه‌لا ئه‌نوه‌ر بۆ ئامێرێكی دیكه هه‌ڵنابژێریت..؟ وتی نازانم چی هه‌ڵبژێرم..؟!

پێم ووت بۆ ناچیته به‌شی ( قانوون) ئه‌و ئامێره له‌كوردستان نییه‌و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ده‌رچووین له‌په‌یمانگا بێگومان تیپی مۆسیقا داده‌مه‌زرێنین و پێویستیمان به‌و ئامێره ده‌بێت ، بهپێشنیارهكهم ڕازی بوو، چووه به‌شی قانوون و مه‌لا ئه‌نوه‌ر یه‌كه‌م قوتابی كوردبوو كه بڕوانامه‌ی له‌و ئامێره به‌ده‌ست هێنا، به‌یه‌كه‌وه په‌یمانگامان ته‌واو كرد و گه‌ڕاینه‌وه كوردستان ، ئه‌و ماوه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك بوو به‌مامۆستا و دواتر گه‌ڕایه‌وه شاری كۆیه و تائه‌و ڕۆژه‌ی گیانی سپارد ئێمه هاوڕێ و برا بووین پێكه‌وه هیچ كات ناتوانم دڵسۆزیی و لێهاتوویی و توانای هونه‌ری له‌یاد بكه‌م) (*1)
دوای سێ ساڵ به‌رده‌وامبوون له‌خوێندن بڕوانامه به‌ده‌ست دێنێت واته له‌ساڵی (1962) ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌هه‌مان ساڵدا له قوتابخانه‌ی ( غه‌زالی ) له‌شاری كه‌ركوك داده‌مه‌زرێت و ده‌بێته مامۆستای هونه‌ر، له‌و كاته‌شدا له‌شاری كه‌ركوك تیپێكی مۆسیقا به‌ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ،سه‌رقاڵی كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان ده‌بن، ئه‌م تیپه مۆسیقیه له‌ساڵی (1958) به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی كۆمه‌ڵیك هونه‌رمه‌ندی دڵسۆز داده‌مه‌زێت ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ ( ڕه‌مه‌زان زامدار ، عه‌بدولئیلا محێدین محه‌مه‌د، سه‌لاح عه‌باس ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و قادر مه‌ردان و عه‌لی عه‌زیز) ئه‌م تیپه مۆسیقییه له‌شاره دێرینه‌كه‌ی كه‌ركوك ڕۆڵێكی به‌رچاو و گرنگی هه‌بووه له پێشخستنی هونه‌ری موزیك و گۆرانی، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر پێوه‌ندی ده‌كات به تیپی ناوبراوه‌و چونكه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( قادر مه‌ردان ) لهپهیمانگاوه له‌شاری به‌غدا پێوه‌ندی هاوڕێیانه‌ی هه‌بووه ، هونه‌رمه‌ند قادر مه‌ردان ساڵێك پێش هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر بووه له‌په‌یمانگا ، ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ، بۆزانیاری زیاتر پێوه‌ندیم كرد به هونه‌رمه‌ند و شاعیر ( ڕه‌مه‌زان زامدار ) سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ند دواو وتی : ( هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده دڵسۆز و ده‌ست و دڵ و داوێن پاك و خاوه‌ن گوێیه‌كی مۆسیقی به‌هێز و خه‌مخۆری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، مه‌لا ئه‌نوه‌ر نه‌ك به‌ته‌نیا ڕۆحی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ بووبێت به‌ڵكو ڕۆحی هه‌موو تیپه مۆسیقییه‌كانی كوردستان بوو ، خاوه‌نی ڕۆحیه‌تێكی به‌رزی هاوكاری بوو، ماندووبوونی نه‌ده‌زانی، قسه‌خۆش و هه‌میشه به ده‌م به‌خه‌نده‌و نوكته‌و سیما میهرهبانهكهیهو كاره‌كانی ئه‌ستۆی ڕاده‌په‌ڕاند، ژه‌نیارێكی لێهاتوو و كارامه‌و ئاواز دانهرێكی باشیش بوو ، بۆنموونه ، یه‌كه‌م كاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ( عه‌لی عه‌زیز) گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوی ( بۆئه‌و یاره لێم زیزه) له‌هۆنراوه‌ی من و ئاوازی هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها ئاوازێكی دیكه كه زۆر خۆش بوو ئه‌ویش گۆرانییه‌كه به‌ناوی ( هه‌رتۆم خۆش ئه‌وێ) له هۆنراوه‌ی به‌نده‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ره ، كه‌له‌م ساڵانه‌ی پێشوو هونه‌رمه‌ند كاكه حه‌مه ڕه‌ووف به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خوێندوویه‌تی) (*2)

هونه‌رمه‌ند له‌شاری كه‌ركوك وانه‌ی هونه‌ر به‌قوتابییه‌كانی ده‌ڵێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ درێژه به‌كاری هونه‌ری ده‌دات ، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و دۆستانه‌و برایانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید 1933_ 17/4/1991) درووست ده‌كات ، ئه‌وپه‌یوه‌ندییه دواتر ده‌بێته په‌یوه‌ندی خانه‌واده‌یی ،سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه لێوان لێوه له خۆشه‌ویستی و برایانه‌ی نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( باكووری) به‌وشێوه خوێندنه‌وه ده‌كات بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (هونه‌رمه‌ندی نازدار مه‌لا ئه‌نوه‌ر ، هاوڕێیه‌كی دێرینی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید بوو، قه‌ت و قه‌ت ڕوو گرژییان له‌یه‌كتر نه‌بینیوه ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و مه‌لا ئه‌نوه‌ر ، دوو جه‌سته‌ی جیاجیا بوون، به‌ڵام یه‌ك ڕۆح و یه‌ك هیوا و یه‌ك تهبیعهتییان هه‌بوو، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید چاكترین كلارنێت ژه‌نی سه‌رده‌می خۆی بوو ، له‌پاش ( قادر دیلان) ، مه‌لائه‌نوه‌ر ( ئه‌نوه‌ر تاهیر) چاكترین ( قانوون) ژه‌ن و مه‌قامزان بوو، تاكو ئه‌مڕۆش جارێ یه‌كێكی تر وه‌ك خۆی نه‌هاتووه ،به‌ڵام من پێشبینیم به‌وه‌ی كه كاك ( زانا) ی كوڕی مه‌لا ئه‌نوه‌ر لهزهمانێكی نزیكی داهاتووبتوانێ شوێنی باوكی بگرێته‌وه، مه‌لا ئه‌نوه‌ر بچووبایه كه‌ركوك له‌ماڵی شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ده‌مایه‌وه ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدیش بچووبایه كۆیه له‌ماڵی مه‌لا ئه‌نوه‌ر شوێنی حه‌وانه‌ی ده‌بوو)(*3)
له‌ساڵی (1963) له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ئازاددهكرێت، له‌ساڵی (1964) له‌شاری كه‌ركوك ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێت، به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ( دوو كوڕ‌و سێ كچه) .

سه‌باره‌ت به كار‌و تێكۆشانه هونه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر ، نووسه‌ر و ئه‌رشیف پارێز ( جیهانبه‌خش كۆیی) نوسیویه‌تی ( له‌ساڵی (1957_ 1958) كاتێ كۆمه‌ڵه‌ی بوژانه‌وه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد له‌كۆیه دامه‌زرا،كه‌ئه‌وسا مامۆستایان ( باكووری ، سه‌ردار ئه‌حمه‌د ، زاهیر محه‌مه‌د، نه‌شئه‌ت حه‌مید ، جان تۆماس ، ئه‌كره‌م باقی ، بیلال به‌هائه‌دین) ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بوون ، مامۆستا ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م كۆمه‌ڵه بوو، دوای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوو به تیپی باواجی كۆیه له‌وێش هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بوو ، به‌رده‌وام كاری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا له كۆیه پێشكه‌ش ده‌كرد و به تیپه باشه‌كانی كوردستان داده‌نرا، ئه‌وه‌بوو له (1/3/1972) له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق مۆڵه‌تی یاسایی پێدرا ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا توانیان له‌ستۆدیۆی ژماره (2) ی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا(11) گۆرانی ڕاسته‌وخۆ تۆماربكه‌ن.(*4)
هونه‌رمه‌ند كاتێك قوتابی په‌یمانگای هونهرهجوانهی به‌غدا ده‌بێت له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ند (زاهیر محه‌مه‌د) ی هاوڕێ و هاوشاری ، ده‌چنه ڕادیۆی كوردی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی كاری هونه‌ری ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ههردهنگخۆش و به‌هره‌مه‌ندێك ڕووی له ڕادیۆی ناوبراو كردبێت سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌نگی تاقیكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند هونهرمهندێكهوه ، له‌و كاته‌دا مامۆستای مه‌قامات و به‌سته‌ی كوردی ( عه‌لی مه‌ردان و ئه‌حمه‌د خه‌لیل و نازم نه‌عیم) هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر وه‌ك گۆرانیبێژ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن كه گۆرانی بۆتۆماربكهن ، له‌هه‌مان ڕۆژدا هونه‌رمه‌ند ( عه‌بدوڵڵا دڵسۆز1936 _7/5/2004) یش قبوڵ ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر و عه‌بدوڵڵا دلسۆز چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆڕادیۆ تۆمارده‌كه‌ن گۆرانییه‌كان له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند( زاهیر محه‌مه‌د) ده‌بن.
دوای مانه‌وه‌ی ماوه‌ی (5) ساڵ له‌شاری كه‌ركوك ، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر له‌ساڵی (1967) به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه شار‌و زێده‌كه‌ی خۆیی و وانه‌ی هونه‌ر به منداڵانی شاره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ندامێكی چالاكی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ده‌بێت.

تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه، ئه‌وتیپه مۆسیقییه‌ی هاوشانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و سلێمانی و سۆلاڤی شاری كه‌ركوك و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، به‌رده‌وام له‌به‌خشش و چالاكی هونه‌ری به‌رزو جواندابوون و به‌رده‌وام كاری هونه‌ری به‌رزیان پێشكه‌ش به هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی كردووه ، بۆهه‌میشه كاره هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای باواجی جێی به‌رزنرخاندن
وشانازییه، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان به‌پیرۆزی ماونه‌ته‌وه‌و مۆركی رهسهنهتایهتی ده‌شتی كۆیه‌و كوردستانیان پێوه‌دیاره و خاوه‌نی ئاوازی ناوازه‌و داهێنه‌رانه‌ن.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر به‌شێك له‌و مێژووه پرشنگداره‌ی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌ی پێده‌بڕێت و هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ست و په‌نجه زێڕین و به‌ئه‌مه‌كی تیپی ناوبراو بووه ، جیا له‌كاری ژه‌نینی ئامێری قانوون و ئاواز دانان بۆ هۆنه‌رمه‌ندان نموونه‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ی ئاواز بۆ گۆرانی ( بۆ بتبینم بهغهمناكی) له خوێندنی ( وریا عوسمان) ، خودی هونه‌رمه‌ندیش چه‌ند گۆرانییه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵ تیپی باواجی كۆیه تۆماركردووه، له‌هه‌مانكاتیشدا مهقامناسێكی بێ وێنه بووه و گوێیه‌كی هه‌ستیاری مۆسیقای هه‌بووه، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرێكی داهێنه‌رانه‌ی ڕاستگۆ بووه ، له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ( سه‌لاح محه‌مه‌د) پێی ڕاگه‌یاندم ( به‌ڕه‌حمه‌ت بێت مه‌لا ئه‌نوه‌ر به‌ته‌مه‌ن له‌من گه‌وره‌تر بوو، هیچ ووشه‌یه‌كم بۆ نادۆزرێته‌وه كه من بتوانم باس له‌گه‌وره‌یی و دلسۆزیی و خه‌مخۆریی و توانای هونه‌ری مه‌لا ئه‌نوه‌ر بكه‌م ، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم به‌ڕاستی مه‌قام ناس بوو، من چه‌ند جارێك له‌دانیشتنی دۆست و یاران و هونه‌رمه‌ندانی تیپ كۆدهبووینهوهو ئاهه‌نگ و به‌زم و گۆرانی و مۆسیقا ، بۆنموونه له یه‌ك دووجار من مه‌قام و گۆرانیم گووت ، ئه‌وه‌نده ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خۆیی و هونهرهكهیی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، بهسهرنجهكانی منی بهئاگادههێنایهو ده‌یخستمه سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه، جارێك مه‌قامێكم خوێند، ڕاسته‌وخۆ هاته ده‌نگ و پێی وتم ئه‌و تۆنه به‌رزه كه‌مێك وه‌ره خواره‌وه ئینجا بیڵێ، و ڕاسته‌وخۆ له مهقامهكهش دووا ، جارێكی دیكه له‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌و كه‌م ده‌رامه‌تییه هونه‌رییه و زۆر بهههژارانه دوو سروودم تۆماركرد ، هه‌ندێك برا كه‌وتنه گازانده‌و ڕه‌خنه لێم ، منیش وتم هه‌قتانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانن چۆن و به‌شێوه‌یه‌ك تۆمارم كردووه ، به‌ڵام مه‌لا ئه‌نوه‌ری ڕه‌حمه‌تی پێی وتم ئافه‌رین و ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌و دووكاره به‌رده‌وامه و با ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵكی نهتڕوخێنێ ، له ڕوانگه هونه‌رییه‌كه‌وه گوێبیستی بووم زۆر چاكت خوێندووه، مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌بووه هیچ كات نهیدهڕووخانی و ئه‌و هه‌سته به‌رزه و ڕووحیه‌ته هاوكارییه‌ی تێدابوو ده‌یوست هونه‌رمه‌ند به‌دروستی په‌روه‌رده‌بكرێت) (*5)

هونه‌رمه‌ندێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوانانه بێت ، هه‌رگیز نامرێت و كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له‌نێو دڵی خه‌ڵكه‌كه‌یدا به پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه، مه‌لا ئه‌نوه‌ری هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌رییدا ، زۆر هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاندووه ، ستوونێكی گرنگ و پته‌وی تیپه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باواجی كۆیه بوو ، هه‌ركه‌سێك ڕۆژێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕۆح سووك و زمان شیرینه‌یان دیبێت یان ناسیبێت مه‌حاڵه بتوانن فه‌رامۆشی بكه‌ن،مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر له‌ڕێكه‌وتی (14/1/1996) ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ر ده‌كات ، به‌كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند كه‌لێنێكی گه‌وره له له‌بواری هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی له‌شاری كۆیه‌و كوردستاندا دروست ده‌بێت ، ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه له‌شاری كۆیه به‌خاك ده‌سپێردرێت،هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر و سه‌ردار ئه‌حمه‌د) و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی شاری كۆیه‌و كوردستان گڵكۆكانیان هه‌میشه چراخان و لێوڕیژ بێت له مه‌قام و به‌سته‌ی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، له‌دوای خۆی ( دوو كوڕ و سێ كچ) ی به‌جێهێشتووه ، هه‌موو منداڵه‌كانی ده‌نگیان خۆشه، به‌ڵام ته‌نها كاكه ( زانا) ی كوڕی ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ریگا پیرۆزه‌كه‌ی باوكییه‌تی و هیوای سه‌رفرازی و ڕێگا رۆشنی بۆده‌خوازم ، شاره ئازیزه‌كه‌ی كۆیه هیچ كات خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و هه‌میشه به‌چاوی ڕێزه‌و له كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆی ڕوانیوه ، چونكه ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌و ژینگه جوانه‌ی كۆیه‌دا په‌روه‌رده‌بوون ته‌نها بۆ شاری كۆیه نه‌بووه به‌ڵكو سوود و توانا و لێهاتووییان وه‌ك چرایه‌كی ڕۆشن ، تیشكه‌كانیان بۆ هه‌موو كوردستان بووه ، وه‌ك ڕیزگرتن له‌مێژووی پڕ به‌خششی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر ( مه‌لا ئه‌نوه‌ر ) له‌ساڵی (2006) ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌یه‌كێك له‌ناوداره‌كانی شاری كۆیه ده‌ست نیشان كراوه.
جه‌مالی ده‌لاك (6/6/2021)
سه‌رچاوه : (*1) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (زاهیر محه‌مه‌د) یه‌ك شه‌ممه(6/6/2021)
(*2) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و شاعیر ( ڕه‌مه‌زان زامدار _ كه‌ركوك) به‌نده‌ش له هه‌ولێره‌وه ، شه‌ممه 5/6/2021.
(*3) كتێبی گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان . باكووری ، به‌شی دووه‌م ، لاپه‌ڕه ( 197)
(*4) گۆڤاری ڕامان ، ژماره (31) له (5ی كانوونی دووه‌م 1999) ساڵیادی (مه‌لا ئه‌نوه‌ر ) ی هونه‌رمه‌ند ، جیهانبه‌خش كۆیی ، لاپه‌ڕه (224 )
(*5) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( سه‌لاح محه‌مه‌د) یه‌ك شه‌ممه 6/6/2021
هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانم بۆ هونه‌رمه‌ند زانا مه‌لا ئه‌نوه‌ر كوڕی هونه‌رمه‌ند مه‌لا ئه‌نوه‌ر كه هه‌ندێ زانیاریم لێوه‌رگرتووه، به‌سوپاسێكی زۆره‌وه بۆ هه‌ردوو مامۆستا وهونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د و زاهیر محه‌مه‌د) وێنه‌كان له‌ئه‌رشیفی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌وه وه‌رگیراون ( جه‌مالی ده‌لاك)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.