وێڕاى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تى و به‌دبه‌ختى و تاڵانكردن و چهوساندنهوهيه به‌سه‌ركوردستاندا هاتووه به‌گشتى ، و به‌تايبه‌تى ناوچه‌ى گه‌رميان و گه‌رمه‌سێر لهوكارهساته تراژيديانهدا پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه ، ناحه‌زان و دوژمنانى كورد كه دژ به سروشت و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و زمانى كوردى بوون تاڕاده‌ى خاپوور كردن و نه‌مان و سڕينه‌وه كاريان له‌سه‌ر كردووه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ناوچه‌ى گه‌رميان لهلوتكهى خۆڕاگريدا نه‌يانهێشتووه بۆهه‌ميشه ناوچه‌كه‌يان زه‌وت بكرێت و فه‌رهه‌نگ و كهلتوورهكهيان پاراستووه به‌گشتى و به‌تايبه‌ت هونه‌رى مه‌قام و به‌سته‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى ناوچه‌كه ،ئه‌و ناوچه فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده زاده‌ى ده‌يان هونه‌رمه‌ندى مه‌قامبێژ و به‌سته‌بێژ بووه ، كه كاريگه‌رييان نه‌ك له‌سه‌ر هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى داناوه ، ته‌نانه‌ت گرنگى و بايه‌خ و ڕه‌وانبێژى و ڕه‌سه‌نى مه‌قامبێژى له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بى دراوسێش داناوه .
لهگهرمهسێرهوه ده‌نگێك و سۆزێكى مه‌قامبێژى و مهقامزانى به‌گوێى هه‌موواندا دهچريكێني ، ڕۆحمان په‌لكێش ده‌كات به‌ره‌و شاره جوانه‌كه‌ى خانه‌قين ، واهه‌ست ده‌كه‌يت ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر ڕۆخى ڕووبارى (ئه‌ڵوه‌ن) دانيشتووه و ده‌ستى خستۆته بناگوێ و كهف و كوڵى دڵى پڕ حه‌سره‌تى و ده‌موو دوويهك له‌گه‌ڵ ئاوى ئه‌ڵوه‌ن ده‌كات و ده‌بێژێ ...... ئه‌ڵوه‌ن ئاى ئه‌ڵوه‌ن ئاى ،،،،،،
هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى ( خوداداد عەلی کەریم سۆرەمەیری ) له ئاوايي ( عه‌له‌مدار )ى سه‌ربه‌شارى خانه‌قين له خێزانێكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌يه‌كێك له‌ڕۆژ و مانگه‌كانى ساڵى (1912) بهدنياهاتووه،
له‌و سه‌رده‌مه‌ى هونه‌رمه‌ند بهدنيا هاتووه ،دواى چه‌ند ساڵێك جه‌نگى وێرانكه‌رى يه‌كه‌مى جيهانى هه‌ڵگيرساوه، و به‌دبه‌ختى و نه‌بوونى و هه‌ژارى ڕووى له‌شارى خانه‌قين كردووه ، كاتێك خوداداد له‌ڕووى ته‌مه‌نه‌وه هه‌راش ده‌بێت و كاتى ئهوهيهتى وه‌ك ههرمنداڵيكى ئاسايي بخرێته به‌رخوێندن، به‌ڵام له‌وسه‌رده‌مه‌دا قوتابخانه له‌شارى خانه‌قين نه‌بووه ، و باوكيشى حه‌زو خواستى بووه كه كوڕه‌كه‌ى بخرێته به‌رخوێندنى ئايينى و له‌پاشه‌ڕۆژدا ببێته مه‌لايه‌كى پڕزانستى ئاينى پيرۆزى ئيسلام ،
خوداداد ده‌خرێته به‌رخوێندن له ( حوجره) بۆمه‌به‌ستى ئاشنابوون به‌خوێندن و خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئاينى پيرۆزى ئيسلام ،دواى ته‌واوكردنى قۆناغه‌كانى خوێندنى ئايينى و كه‌سێكى لێهاتوو و زانا له‌وبواره‌دا ده‌بێته ( فه‌قێ )وانه‌ى ئاينى به‌منداڵان ده‌ڵێته‌وه تاماوه‌ى (5) ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام ده‌بێت ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نى مێرمنداڵييهوه چاوێكى ،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم (چاوى ڕاستى) دووچارو گرفتارى چاوئێشه ده‌بێت و تارماييه‌ك له‌سه‌ر چاوى چه‌پى درووست ده‌بێت و كار له‌سه‌ر بينينى ده‌كات ، به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خۆشخانه و پزيشكى پسپۆرى چاو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، خانه‌واده‌كه‌ى بۆمه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن هانا ده‌به‌نه‌به‌ر پزيشكى ميللى و به‌كارهێنانى ده‌رمانى نه‌گونجاو و هه‌ڵه ، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌و چاوه‌ى بينايي له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌و تاك بينينيهى چاوى
ده‌بێته هۆكار كه چيدى تر نه‌توانێ درێژه به‌كارى وانه‌وتنه‌وه‌ى ئايينى بدات و وازى لێدێنيت .
هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى زاده‌ى ناوچه‌يه‌كى فره ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌رمه‌سێره له‌بوارى چرينى مه‌قامه ڕه‌سه‌نه كوردييه‌كان ( ئاى ئاى ، خاوكه‌ر، خورشيدى ، قه‌تار ، ئهڵڵاوهيسى و هۆره ....تاد )
باوكى هونه‌رمه‌ند واته (عەلی کەریم سۆرەمەیری ) يه‌كێك لهدهنگخۆش و هۆره چڕ و مهقامبێژهكانى ناوچه‌كه بووه ،ئه‌مانه هۆكاربوون كه هه‌ست و سۆز و گوێي خوداداد ، به‌و مه‌قامه ڕهسهنانهى ناوچه‌كه گۆش بكرێن.
خودادادى هونه‌رمه‌ند لهوژينگه ده‌وڵه‌مه‌ند و لێوانلێوه له‌سۆز و چێژى ڕه‌سه‌نايه‌تى مه‌قامدا هه‌ستى بهدهنگخۆشيي خۆى كردووه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌دارى و هه‌ژارى له‌مپه‌رێكى ديكه‌ى به‌رده‌م ژيانى بووه ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند پشت به‌ووزه‌و تواناى خۆى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى كارى داوه‌و گوند و ئاواييه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى خانه‌قينى كردووه و كارى كرێكارى و وه‌رزێرى كردووه ، له‌م گه‌ڕان و تێكه‌ڵابوون به‌و خه‌ڵك و كه‌لتوورى ئه‌و ئاواييانه و ڕۆژانه گوێي له‌هونه‌رى پاك و بێگه‌ردى ناوچه‌كه‌ى بووه و ئه‌ميش خوداوه‌ند گهروويهكى به‌سۆز و توانايه‌كى دهنگخۆشيي پێ به‌خشيوه ، ئه‌و زانياريانهى خستۆته سهرخهرمانى هونه‌رى خۆيي و سوودى لێوه‌رگرتوون ،
دهنگخۆشيي و تواناى چرينى مه‌قام و به‌سته‌ى هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى له‌نێو كه‌س و كار و هاوڕێيان و شارى خانه‌قين دا بڵاوده‌بێته‌وه ، ئه‌ميش بهدهنگهخۆشهكهى به‌شدارى بۆنه ئايينى و نيشتمانييه‌كان ده‌كات و زياتر ده‌ناسرێت، و سه‌رنجى ئاماده‌بووان بۆ لاى هونه‌ره‌كه‌ى ڕاده‌كێشێت .
ده‌بێت فريادڕهسێك هه‌بێت ده‌ستى بگرێت و به‌هاناى دهنگخۆشيي هونه‌رمه‌نده‌وه بێت .....؟
ساڵى (1956) كه‌سايه‌تيه‌كى دڵسۆز و ڕێنيشانده‌ر به‌ناوى ( فازيل شاكر ) (*1) كه كه‌سێكى هونه‌ردۆست بوو، له‌و كاته‌دا وه‌ك پيشه ئه‌فسه‌رى سوپا ده‌بێت له‌شارى به‌غدا ، لهگهڕانهوهيدا هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى له‌ته‌ك خۆي‌دا ده‌بات بۆ شارى به‌غدا و ده‌يباته به‌شى كوردى لهڕاديۆى كوردى به‌غدا و پێيان ده‌ناسێنێ ،
له‌به‌شى كوردى ڕاديۆ له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كه‌وه ده‌نگى تاقى ده‌كرێته‌وه و به‌خۆشحاڵييه‌وه دهريدهگرن ،
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى ده‌خرێته كۆرسى ڕاديۆ ، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( ئه‌حمه‌دى شێخاڵى ، خه‌ليل عه‌بدوڵڵا ، قادر ئه‌حمه‌د و جه‌مال جه‌لال ) ، هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى گۆرانى گۆرانيبێژان له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانى هاوڕێي به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕێكه‌وتى (شه‌ممه _ 3/5/1958) وه‌ك گۆرانيبێژ بۆ ماوه‌ى (15) خولهك مه‌قام و گۆراني خوێندووه ،(*2)
لهڕاديۆى كوردى به‌رده‌وام ده‌بێت له تۆماركردنى به‌سته و مهقامهكانى و تا كۆچى دوايي ( 102) مه‌قام و به‌سته‌ى خستۆته سهرگهنجينهى به‌نرخى مه‌قام و به‌سته‌ى كوردى كه ديارترينيان ( ئه‌ڵوه‌ن) ه بۆته ناسنامه و به‌باڵاى هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى دا بڕاوه ،
هونه‌رمه‌ند په‌يوه‌ندييه‌كى توند‌و لێوان‌لێو له هاوڕێيه‌تى خۆشه‌ويستى هه‌بووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ئه‌و كاتى به‌غدا وه‌ك ( مامۆستا عه‌لى مه‌ردان ، تايه‌ر تۆفيق وڕهسوڵ گه‌ردى ،،،،تاد) كه‌سێكى قسه خۆش و خۆش مه‌شره‌ب و نوكتهزانيش بووه.
هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى له‌ڕێي ڕاديۆى كوردى به‌غداوه بڵاوبۆوه‌و له‌نێو خه‌ڵكيدا ناسرا ، گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێده‌كه‌ى خۆيي و وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌يي به‌شدارى ئاهه‌نگى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يي نه‌ورۆز و جه‌ژنه ئايينيهكانى وه‌ك (جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربان) له‌شارى خانه‌قين دا كردووه ،له شوێنه دياره‌كانى خانه‌قين كه‌شوێنى گه‌شت و گوزارو سه‌يرانى خه‌ڵكى بووه وه‌ك ( ئيمام عه‌باس ، عه‌له‌مدار ، باوه مهحميي و خدرى زنده) ده‌نگى به‌سۆزى ههڵبڕيوهو به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى ئاماده‌بووانى سه‌رمه‌ست و سه‌رسام كردووه ،
هونه‌رمه‌ند هونه‌ر و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يي پێكه‌وه گرێداوه ، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نيشتمانى و دلسۆزيي بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ى چه‌ندين جارلهلايهن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه زيندانى كراوه ، له‌ساڵى (1962 بۆ 1963) ماوه‌ى (9) نۆ مانگ زيندانى كراوه ،هه‌روه‌ها له‌ساڵى ( 1965 تا 1970) له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كوردايه‌تى و ناوبراو ئه‌ندامى پارتى ديموكراتى كوردستان بووه له زيندانى ( فضيليه ) گيراوه .
له‌يه‌كێك له‌ئاهه‌نگه‌كاندا هونه‌رمه‌ند خوداداد عه‌لى به‌ده‌نگى به‌رز ناخى گڕگرتووى سه‌باره‌ت به‌چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و سته‌مى داگير دهچريكێنێ و ده‌ڵێت ( ده‌ترسم ئه‌و ده‌وره ده‌ورى ناكه‌س بێ
ناكه‌س حاكم بێ يا نهم ده‌ربه‌س بێ )
له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانيه له‌لايه‌ن چهتهوڵهكانى حيزبى به‌عسه‌وه بۆ ماوه‌ى ساڵێك ڕاپێچى زيندانى ( ئه‌منى عامه ) ده‌كرێت ،
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕشى ئه‌يلول و ئاشكرابوونى ڕێكخستنه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌شارى خانه‌قين هونه‌رمه‌ند ده‌ستگيرده‌كرێت ،سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رده‌چێت تا له‌ڕێكه‌وتى (22/4/1975) بهرلێبوردنى گشتى ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ى ژيانيدا (3) سێ جار ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكهێناوه‌و به‌روبوومى ئه‌و ژيانى هاوسهرگيرييهى ( 2 كوڕ(حه‌ميد و مه‌جيد ) و 2كچ ) بووه .(*3)
دواى ئه‌و كاروانه دوور‌و درێژه لهبهخشينى هونه‌ريي و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يي ، پيرى و نه‌خۆشيي هه‌ره‌سى پێدێنێت و له‌ڕێكه‌وتى (19/2/1987) بهنهخۆشيي له‌ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا كۆچى دوايي ده‌كات ، له زێد و نيشتمانه‌كه‌ى خۆيي له مه‌زارى عه‌له‌مدار ته‌رمه‌كه‌ى به‌خاكى پيرۆزى كوردستان ده‌سپێردرێت ، بۆهه‌ميشه ڕۆحى پاكى له‌گه‌ڵ خانه‌قين و ئه‌ڵوه‌ن دا ئاوێزان كرد ، ڕۆحى شاد و ناو هونه‌ره به‌رزه‌كه بۆ هه‌ميشه له‌به‌ردڵان ده‌بێت.
جه‌مالى ده‌لاك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.