قەڵای بانەمان دەكەوێتە سەر رێگەی (هەولێر-شەقڵاوە)، بەرزییەكەی دەگاتە 40 مەتر لە رووی زەوی و 22كم لە شاری هەولێر دوورە.
مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران و بە تایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە، تاوەكو ئێستاش رووە مێژووییەكەی خۆی لە دەست نەداوە بەوەی توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت، ئەم قەڵایە لە بەرد دروستكراوە.
شایەنی باسە رووێكی گەشتیاری هەیە، بەوەی قەڵایەكی مێژووییە، هەروەها دیمەنێكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە كە سەرنجی گەشتیاران رادەكێشێت، ئەوەی سەردانی ئەو ناوچەیە بكات، بێ وێنەگرتن لە نزیكی، جێی ناهێڵێت.
ژێدهر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.