سەرسەنگ، شارۆچكەیەكی سه‌رنجڕاكێشی گەشتیارییە، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی دەكەوێتە بەشی باكوور له دامێنی چیای گارە و 50 كم لە شاری دهۆكه‌وه دوورە و 1046م لە ئاست دەریاوه بەرزە.
سه‌رسه‌نگ، ژمارەیەك میوانخانە و موتێل و چێشتخانەی هه‌یه، بە دار و درخت و چیای بەرز رازاوەتەوە. هه‌روه‌ها بازاڕێكی فراوانی هەیە. مەلیك فەیسل كۆشكێكی پشوودانی لێ دروستكردووه كه تا ئێستاش گەشتیاران له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان و عێراقه‌وه سەردانی ئەم شوێنە دەكەن.
سەرسەنگ دەكەویتە نێوان چەند شوێنیكی گەشتیاری وەكو (ئاشاوە، ئنیشكێ و سۆلاڤ) كە چەند شوێنێكی گەشتیاری سەرەنجڕاكێشن لە ناوچەكەدا، سه‌رهه‌نگ له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندییه گه‌شتیارییه‌كه‌ی له‌ده‌ست نادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.