ن/ هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانی
عه‌ره‌ب و تورك و فارس، سێ نه‌ته‌وه، سێ زمان، كه چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان پێكده‌هێنن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیركارییه‌وه تاكو سه‌رده‌می نوێ واته له‌سه‌د ساڵی ربردوودا هه‌موو هه‌وڵێكیان تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه له‌ناو پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ریاندا، له‌سه‌د ساڵی رابردووش‌دا نه‌ته‌وه‌ی داگیركراوی كورد له‌خه‌باتی چه‌كداری و ئاشتیخوازیشدا هه‌میشه جه‌ختی له پاراستنی زمان و كه‌لتووری كردۆته‌وه.
له‌م نووسینه‌مدا ته‌نها باشووری كوردستان وه‌كو نمونه وه‌رده‌گرم.
خه‌باتی رزگاری نیشتمانی:
ماكی مانه‌وه‌ی كه‌لتوور و زمانه
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عراق و لكاندنی كوردستانی باشوور به‌م ده‌وڵه‌تۆكه‌یه، هه‌ر له‌فه‌رمانڕه‌وایی پادشاییه‌وه، تا سه‌رده‌می خوێناوی كۆمارییه‌كانه‌وه بگره تاكو ئێستاش كه گوایه (عراقی نوێ)یه! هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌عه‌ره‌بكردن و تواندنه‌وه‌ی زمان و كه‌لتوری كوردی بووه، به‌ڵام به‌هۆی خه‌باتی به‌رده‌وامی كورد له‌م به‌شه داگیركراوه‌دا ساڵ به‌ساڵ، شۆڕش دوای شۆڕش توانی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له‌رووی زمان و كه‌لتووره‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، كه له‌ئێستا گه‌یشتۆته ئاستێك له‌پێشه‌كی ده‌ستووری ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌دا هاتووه كه (زمانی ده‌وڵه‌تی عراق زمانی عه‌ره‌بی و كوردییه)، به‌مشێوه‌یه له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا زمانی كوردی ئازاده و خوێندن و نووسین و زمانی فه‌رمی حكومه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی به‌زمانی كوردییه و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوریش هه‌ر به زمانی دایكه، كه له‌راستیدا ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ش به‌خۆرایی وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵكو له‌دیرۆكی سه‌د ساڵی رابردوویدا ئه‌مه به‌رهه‌می روبارێك خۆێن و قوربانیدانی رۆڵه‌كانییه‌تی.
به‌ڵام ئه‌م به‌شه له‌ئێستادا رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی بزرۆكه‌ی گه‌وره بۆته‌وه كه ئه‌ویش كه‌متر نییه له‌مه‌ترسی به‌عه‌ره‌بكردن به‌ڵكو قۆناغێكی پێشكه‌وتووتری پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنه‌و خۆشمان تیایدا ئامراز و به‌شدار و هۆكارین!.
مامه لێره (بێر) هه‌یه؟
- مه‌ترسی پشتگوێخستنی زمان له‌لایه‌ن تاكی كوردستانه‌وه به‌جۆرێكه كه زۆربه‌ی خانه‌واده‌كان منداڵه‌كانیان هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌نێرنه قوتابخانه بیانییه‌كان كه زۆربه‌یان به‌زمانی ئینگلیزین و تیایدا یان زمانی كوردی هه‌ر ناخوێندرێت یان زۆر به لاوه‌كی و بێ به‌ها هێشتویانه‌ته‌وه (له‌گه‌شتێكی خێزانیماندا بۆ ده‌ڤه‌ری ره‌نگینی بارزان، وه‌كو هه‌ر جارێك بۆ پێدانی چێژ و زانیاری و سه‌ركێشی بچووك بۆ بچكۆله‌كان، كۆمه‌ڵێك منداڵی خێزانه‌كانم هه‌ڵبژارد و چووینه سه‌ر رووباری (زێی گه‌وره)، ته‌مه‌نی منداڵه‌كان له‌نێوان 5-7 ساڵیدا بوون، هه‌ر هه‌موویان له‌باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌یانخوێن، كاتێك له‌ژێر به‌ردێكی كه‌ناری رووباره‌كه‌دا قرژاڵێكی بچكۆله‌م ده‌رهێناو له‌سه‌ر ده‌ستی خۆمدا دانا وتم: منداڵینه ئه‌وه چییه؟ وتیان: كراب!! دواتر بۆقێكم گرت و لێگه‌ڕام كه ده‌ستی لێبده‌ن و پرسیم ئه‌ی ئه‌مه‌یان ناوی چییه؟، هه‌موویان وتیان فرۆگ!!، له‌ژێر خاكی ته‌ڕی كه‌ناره‌كه‌شدا كرمێكی درێژم ده‌رهێنا و وتم: ده‌ی ئه‌ی ئه‌وه‌یان چییه؟ وتیان: مامه هه‌ڵگورد ئه‌مه وۆرمه!!، یه‌كیان پرسیاری كرد و وتی مامه، لێره بێر هه‌یه؟ مه‌به‌ستی ورچ یان هرچ و هه‌رس یاخود هرس بوو!!).
بینین و بیركردنه‌وه به‌چاو و هزری ئه‌وانیتر!!
- مه‌ترسی كه‌لتووری بێگانه (به‌تایبه‌تیش كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر)، ره‌هه‌نده‌كه‌ی ته‌نها له‌دراما و گۆرانییه‌كاندا نییه به‌ڵكو مه‌ترسییه راسته‌وخۆكه‌ی توانه‌وه‌ی كه‌لتوورمانه له‌ناو كه‌لتووره‌كانیتردا به بیانووی جیهانیبوون و گونجان له‌گه‌ڵ روحی سه‌رده‌م، به‌جۆرێك كه وای لێهاتووه تاكی كورد وه‌كو كوردێك بیر نه‌كاته‌وه به‌ڵكو وه‌كو عه‌ربێك یان توركێك یان فارسێك بیربكاته‌وه‌و دونیابینی بۆ رووداو و پێشهاته‌كانیش هه‌ر به‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه بێت كه داگیریان كردووین.
سه‌رچاوم عه‌یاتم!!
-ئێستا له‌باشووری كوردستاندا هێرشێكی به‌عه‌ره‌بكردنی نوێ هه‌یه به ره‌زامه‌ندییه نه‌وه‌ك به زۆرداری و رق و كینه!، به‌جۆرێك بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆمان بكه‌ین خه‌ریكه ورده‌ورده زمانی عه‌ره‌بی دێته ناو قسه‌ی بازاڕ و گفتوگۆی نێوان كه‌سان و خێزانه‌كان و كۆمه‌ڵگا، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه یه‌ك كاتژمێر له‌بازاڕ یان فه‌رمانگه‌كان یان له‌ناو خێزاندا گوێ له‌گفتوگۆكان بگرێت، تێده‌گا كه چه‌نده بێ‌ئاگا و نه‌زانین له‌ئاستی ئه‌م داگیركارییه‌دا.
حكومه‌تی كوردستان، تاوانباری یه‌كه‌مه !!
- بێده‌سه‌ڵاتی و بێخه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌واوكه‌ری كرده‌ی به‌عه‌ره‌بكردنه‌كه‌یه، حكومه‌تی كوردستان له‌ئاستی ئه‌م داگیركاریه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌م، نه‌زان، ته‌نانه‌ت به‌شدار و تاوانباریشه، چونكه ئه‌ندازه‌كردنی كۆمه‌ڵگا به مانا هاوچه‌رخه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌ستووی حكومه‌تدایه، كه له‌مباره‌وه هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت زۆر فشۆڵ و بێبه‌رهه‌م بوون ئه‌وه‌ش له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی و كارانه‌كردنی ده‌زگا ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و سه‌رقاڵبوونی پێكهاته‌كانی حكومه‌ت له 28 ساڵی رابردوودا به ململانێی سیاسی وملشكاندنی یه‌كتری و دابینكردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك و زۆر هۆكاری تره‌وه بووه.
كه‌ركوك كوردستان نییه!!
- پشتگوێخستنی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان له‌روویی كه‌لتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه كرداری به‌عه‌ره‌بكردن له‌م ناوچه داگیركراوانه‌دا خێراتر ده‌كات، خێراییه‌ك زۆر به‌هێزتر له‌گشت هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن كه له‌سه‌د ساڵی رابردوودا هه‌بووه، پێویسته حكومه‌تی كوردستان باش ئه‌وه تێبگات و بزانێت كه حكومه‌ته‌كه‌مان ته‌نها به‌رپرس نییه به‌رامبه‌ر به چوار پارێزگاكه‌ی حكومه‌تی كوردستان، به‌ڵكو پارێزگای كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و دوز و شه‌نگال و مه‌خمور گشت ناوچه‌كانی تری داگیركراو پێویسته له‌ناو چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانی حكومه‌ت دابن، ئه‌گینا ئێمه‌ی كورد و حوكمڕانییه‌كه‌ی له‌بری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه، وا به ویستی خۆمان رازین به‌هه‌موو ئه‌و كرداره داگیركارییه به‌عه‌ره‌بكردانه‌ی كه له‌م ناوچانه‌دا رووده‌ده‌ن چ داگیركردنی خاكی كورد و ده‌ركردنیان بێت چ لاوازكردنی زمان و كه‌لتوور و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی بێت به‌زمانی دایك.
كاكێ كوڕدی نازانی ئه‌من!!
- زۆربوونی رێژه‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سوونه له پارێزگا و شاره گه‌وره‌كانی باشووری كوردستان به‌جۆرێك كه له‌ئێستادا له رێژه‌ی سه‌دی دانیشتواندا به‌نزیكه‌یی له‌نێوان 5-10%ی هاوڵاتیان پێكده‌هێنن و به‌رده‌وام له‌زۆربوونیشدان، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌لتوور و زمانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر ورده ورده به‌شێنه‌یی له‌ناو زمانی كوردیدا ده‌سه‌پێنێت، (بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئامارێك له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێردا بكرێن ده‌زانین كه له‌هه‌ر ده ماڵ ماڵێكی عه‌ره‌به، وه‌ئه‌گه‌ر هامووشۆی بازاڕی هه‌مان گه‌ڕه‌ك بكه‌یت ده‌زانیت كه له ده دوكان و شوێنی بازرگانیدا پێنجیان عه‌ره‌ب و یه‌كیان توركه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری ناونیشانی دووكانه‌كانیش بكه‌یت زۆربه‌یان به‌عه‌ره‌بییه‌كی زۆر جوان نووسراوه چ جای مانای شوێنه‌كان كه ته‌واو عه‌ربییه).
عه‌مو فه‌رموو، عه‌یبی نییه، ده‌ره‌جه یه‌كه!!
- قسه‌ی بازاڕ و هه‌ندێك ئیدیۆم و په‌ندی میللی له‌ئێستادا زۆری بۆته عه‌ره‌بی، میلله‌ت به ئاره‌زوومه‌ندانه له‌نێوان خۆیاندا به‌كاریده‌هێنن، ئه‌گه‌ر كار وابڕوات دوای په‌نجا ساڵی تر به‌ته‌واوی ئه‌م وشانه دێنه ناو زمان و رێزمانی كوردی وه‌كو چۆن ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌ردوو زمانی توركی و فارسی‌دا هاتووه (وشه و ده‌سته‌واژه‌كان گه‌لێك زۆرن له‌وانه‌ش: عه‌مو، ئوستاز، ده‌ره‌جه یه‌كه، عه‌یبی نییه، عافیه، صه‌وتی زیاد بكه، دایع بووم، ماعونه‌ك گه‌س، شه‌لغه‌م، خیار، زه‌مانی هه‌یه‌و به‌شه‌رته و ده‌یان وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی تر).
به شده‌ت زدی ئه‌و فه‌ردانه‌م كه ئه‌ڵفازی عه‌ره‌بی له لوغه‌ی كوردیدا ئیستعمال ده‌كه‌ن!!
- شه‌رمكردن له به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه كوردییه داتاشراوه‌كان له لایه‌ن كه‌سان و بژارده خوێنده‌واره‌كه‌ی كورد كه ئه‌وانه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا نمونه‌ن و خه‌ڵكانێكی زۆر لاسایان ده‌كه‌نه‌وه (بۆ نمونه ناڵێن به‌جیهانی بوون ده‌ڵێن گلۆبالیزم یان عه‌وله‌مه، ناڵێن هزری ده‌ڵێن فكری، ناڵێن نوێ و هاوچه‌رخ ده‌ڵێن معاصر یان مۆدێرن، ناڵێن ده‌روونی ده‌ڵێن نه‌فسی و سایكۆلۆجی، ناڵێن ده‌رده ره‌شه ده‌ڵێت تاعون و كۆلێرا، ناڵێن هه‌وكردن ده‌ڵێن ئیلتیهابات، ناڵێن سوپاس ده‌ڵێن مه‌منون، ناڵێن شووره‌ییه ده‌ڵێن عه‌یبه، ناڵێن بێرێزی ده‌ڵێن ئیهانه و زۆر ده‌سته‌واژه‌ی تر كه له‌سه‌د ساڵی رابردوودا زمانه‌وانانی دڵسۆز دایانهێناوه و له‌گه‌ڵ زمانی كوردیدا گونجاندوویانه).
تۆریبوون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا!!
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئێستادا له‌كوردستان بۆته به‌شێكی گرنگ له‌ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا، نانت نه‌بێ، ماڵت نه‌بێ، حاڵت نه‌بێ، ناوت نه‌بێ، خێزانت نه‌بێ، به‌ڵام ئینته‌رنێت و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیت هه‌بێ!
ئه‌م پاشاگه‌ردانی و پاشه‌كشه‌كردنی زمانی كوردی و رێنووسه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ژیانی ناراسته‌قینه (ڤیژوه‌ڵ)ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رجه‌سته بووه‌و خه‌ڵكی به‌ته‌واوی له‌زمان تۆراندووه‌و (تۆڕی)كردووه!، به‌رفراوانترین پێگه‌ی ئه‌م تۆڕه (فه‌یسبووك)ه كه تیایدا له‌رووی په‌نجه‌ره‌و بینینه‌كانییه‌وه ئه‌م كۆمپانیا مه‌زنه‌ی جیهان له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاندا دوو جار مافی به‌كورد داوه، جارێك به ده‌سته‌به‌ركردنی په‌نجه‌ره‌ی كرداره‌كانی به‌زمان كوردیی زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو، به رێنووسی لاتینی، جارێكی‌تریش دامه‌زراندنی په‌نجه‌ره‌و كرداره‌كانی به‌زمانی كوردیی زاراوه‌ی سۆرانی یاخود وه‌كو ئه‌وان ناویان ناوه زاراوه‌ی (كوردی ناوه‌ڕاست)، به‌پیته كوردییه‌كانی رێنووسی ئارامی (عه‌ره‌بی)، كه‌چی ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی لاپه‌ڕه و بژمێره كه‌سی و كۆمه‌ڵه‌كانی (فه‌یسبووك) بكه‌ین ده‌بینین كوردانی باشووری كوردستان %99 یان زمانی په‌نجه‌ره‌ی بژمێر و لاپه‌ڕه و كۆمه‌ڵه‌كانیان له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی یاخود له‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی‌دا داناوه!!، له50%ی نوسینی پۆست و كۆمێنته‌كانیشیان به‌رێنووس و فۆنتی عه‌ره‌بی تۆماركراوه، واته ده‌نووسن (دزی داكیركه‌رانم، جونكه هوكاری باشكه‌وتنی زیانی ئیمه‌ن) مه‌به‌ستی (دژی داگیركه‌رانم، چونكه هۆكاری پاشكه‌وتنی ژیانی ئێمه‌ن) یان دێن و به زمانی كوردی و پیتی ئینگلیزییه‌وه ده‌نووسن به‌شێوه‌یه‌ك كه نه لاتینییه و نه‌هیچ رێنووسێكیتر، ئه‌وه باره خراپه ته‌نها یه‌ك مانای هه‌یه ئه‌ویش مخابن، پاشاگه‌ردانی و نه‌زانی و دواكه‌وتووی كه‌سه‌كانه! (له‌ساڵانی رابردوودا ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌وڵه‌تی ملهوڕی توركیا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فه‌یسبووك و گۆگڵ زۆر هه‌وڵیدا به خۆشی بێت یان به‌گه‌فكردن ئه‌م زاراوه‌و رێنووسه كوردیانه لابدرێن، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ناوی كوردستان به‌ڵام كۆمپانیاكان له‌ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و تاكی كوردستانی كوردتر بوون و نه‌چوونه ژێر باری فشاره‌كان، هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌م كاره‌یان بۆ زیاتر له 40 ملیۆن مرۆڤه كه زمان و كه‌لتووریان كوردییه‌و پێیان ده‌گوترێت نه‌ته‌وه‌ی كورد!!).
هه‌ژاری سه‌رچاوه كوردییه‌كان!!
كاتێك بۆ زانینی زانیارییه‌كی گشتی به‌زمانی كوردی له‌ئامێر و ئامرازه‌كانی گه‌ڕانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا ده‌گه‌ڕیین، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه كورد چه‌ند هه‌ژاره، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه حوكمڕانی كوردستان چه‌نده كه‌مته‌رخه‌مه، حكومه‌تی كوردستان له‌كۆی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه وه‌كو مووچه‌خۆر (یان مشه‌خۆر) دایمه‌زراندوون و له‌ئێستادا %50 یان زیاده‌و بێكار و فه‌رمانن و بوونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته شه‌كه‌ت و ماندووه، به‌شێوه‌یه‌ك بودجه‌ی به‌كاربردنی له‌حكومه‌تدا گه‌یاندۆته سه‌رووی %65ی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی كوردستان.
ئایا حكومه‌تی كوردستان و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی پلاندان، په‌روه‌رده‌و فێركردن، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناتوانن له‌م چه‌ند سه‌د هه‌زار مشه‌خۆره مووچه‌خۆرانه هه‌زار كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوانامه هه‌ڵبژێرێت و جیایان بكاته‌وه‌و به پلان و بینینێكی دیار وه‌به‌ریانبهێنێت بۆ پڕكردنی تۆڕی ئینته‌رنێت به زانیاری ورد به‌زمانی كوردی و له‌سه‌ر هه‌موو بوارێكی زانستی و مرۆیی‌دا؟!!
با له‌خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین
رۆژی زمانی دایك پیرۆز بێت له‌هه‌مووان، هیوادارم هه‌موومان (به‌خۆشمه) شه‌رم دامانگرێت و چیتر ئه‌م بێرێزی و پاشاگه‌ردانیه‌مان له‌لادا ئاسایی نه‌بێت و له‌خۆمان، له‌خانه‌واده و كۆمه‌ڵگه و بازاڕ و فه‌رمانگه و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا ده‌ستپێبكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.