دێری مارمه‌تی یه‌كێكه له كۆنترین دێری كریستیانه‌كان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی ۳٦۳ زاینی دروستكراوه، ده‌كه‌وێته ناو قه‌دی چیای مه‌قلوب به دووری ١٠كم له شارۆچكه‌ی باشیك.
دێره‌كه له سه‌ر چیایه‌ك دروستكراوه پڕه له دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش و، چێژێكی زور به گه‌شتیارانی ده‌به‌خشێت. دێره‌كه به شارێكی وێرانبووی زور كۆن ده‌وره دراوه كه پڕه له ئه‌شكه‌وت و كانی ئاو.
له ساڵی ٤٨٠ی زاینی فارسه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان و ده‌ستیان به‌م دێره گه‌یشت، كتێبخانه و ھه‌رچی كه‌لوپه‌ل له دێره‌كه‌دا ھه‌بوو بردیان و سووتاندیان. له ساڵی ٥٤٤ زاینی دووباره ئه‌و دێره نۆژه‌نكرایه‌وه و قه‌شه‌كان بۆی گه‌ڕانه‌وه، له سه‌ده‌كانی شه‌ش و حه‌وتی زاینی وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین كڵێساكانی رۆژھه‌ڵات ناوبانگی ده‌ركرد.
زۆربه‌ی قه‌شه هه‌ره‌گه‌وره‌كانی شاری مووسڵ پێش سه‌ده‌ها ساڵ له‌م دێره‌دا نێژراون كه هێشتا گۆڕه‌كانیان ماوه.
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.