قه‌ڵای هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ١١هه‌زار مه‌تر دووجایه، ٤٣١مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه. كۆمه‌ڵێك ماڵ و خانوون له‌سه‌ر گردێك به شێوه‌یه‌كی نیمچه بازنه‌یی ده‌وره دراون، كه ژماره‌یان ٥٠٦ خانووه، قه‌ڵای هه‌ولێر له ٣ گه‌ڕه‌ك پێكهاتووه به ناوه‌كانی (ته‌كیه، تۆپخانه، سه‌را).
دوو مزگه‌وتی تێدایه له‌گه‌ڵ حه‌مامێكی گشتی. به‌پێی سه‌رچاوه مسمارییه‌كان (بزمارییه‌كان) كه باسی هه‌ولێر كرابێت له نووسینه‌كانی سۆمه‌ریدا بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌قه مسمارییه‌كانی په‌رستگای شاره به ناوبانگه‌كه‌ی وه‌ركا، به ناوی (ئورو، لیمو، دینگر) ناوی هاتووه له ٣٢٠٠پ.ز دا. ئه‌وكات هێشتا نووسین به‌شێوهی سه‌ره‌تایی بووه، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه بووه كه ئه‌وكات پێگه و هه‌ڵكه‌وته‌ی شاری هه‌ولێر گرنگ بووه.
له ده‌قه‌كانی دواتری سه‌رده‌می نوێی سۆمه‌ریدا به تایبه‌تی له سه‌رده‌می پاشا شولگی ٢٠٩٤ - ٢٠٤٧ پ.ز، ناوی هه‌ولێر به ئوربیلم هاتووه.
له ده‌قه‌كانی دواتری سه‌رده‌می ئاشووری و بابلیشدا ناوی هه‌ولێر به (ئوربیلوم، ئاربیلوم) هاتووه، به تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می ئاشووری نوێ ٩١١-٦١٢ پ.ز.
ئه‌وده‌م په‌رستگای خواوه‌ندی عه‌شتار له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر بووه، دوای ئه‌وانیش له گشت سه‌رده‌م و ده‌سته‌ڵاته‌كاندا هه‌ولێر گرنگی مێژوویی خۆی هه‌بووه، ئێستاش كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه له بایه‌خ نه‌كه‌وتووه و هه‌روا گرنگه.
یه‌كێك له شته هه‌ره جیاوازه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وه‌یه، كه زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵه بێ پسانه‌وه و به‌رده‌وام ئاوه‌دانه و قه‌ت چۆڵ نه‌بووه. ئێستا رێكخراوی جیهانیی یونسكۆ، قه‌ڵای هه‌ولێری خستۆته لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كانه‌وه و، له پڕۆژه‌دایه قه‌ڵاكه بكرێته شوێنێكی مێژوویی گه‌شتیاری.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.