به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی شه‌ڕه‌ته‌قه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س بریندار بووه.
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانی به (كوردستان تیڤی)یان ڕاگه‌یاند: له ماركێتێكی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكی دوو بنه‌ماڵه ڕوویداوه.
ڕاشیانگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه 3 هاووڵاتی بریندار بوونه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ش، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.