Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 07:55

بایدن و سه‌رۆکی ئۆکڕاینا 50 خوله‌ک به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان کردووه‌

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ماوەی 50 خولەک قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکڕاینا کرد و جەختیان لە درێژدەدان بە ڕێگە دیپلۆماسییەکان کردەوە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکڕاینا پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردۆته‌وه‌ و جەختی لە سەروەری ئه‌و وڵاته‌ کردۆتەوە.

هەر لە پەیوەندییەکەدا بایدن بە ڕوونی بە زیلینسکی ڕاگەیاندووە "لە ئەگەری هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا، لەگەڵ هاوپەیمەکانیان وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوەمان دەبێت".

هاوکات کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشدا "ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی گرژییەکان".

ئەمەش لەکاتێکدایە جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: دروست ناتوانین ڕۆژی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا دیاری بكه‌ین، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ هه‌ر كاتێکدا ڕووبدات، له‌وانه‌یه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بێت پێش كۆتایی یارییه‌كانی ئۆڵه‌مپیاد یان دوای ئه‌مه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.