ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ دوو تۆمه‌تباری قه‌سابخانه‌كه‌ی جه‌بله له پارێزگای بابل ده‌ركرد.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای بابل بڕیاری له‌سێداره‌دان تا مردنی به‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار سه‌پاند به هۆی ئه‌نجامدانی تاوان له ڕووداوه‌كه‌ی جه‌بله.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له تاوانباره‌كان پله‌ی سه‌ربازی موقه‌ده‌می هه‌بوو له ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تاوانباره‌كه‌ی تریش بریتی بوو له كوڕی برای تاوانلێكراوه‌كه كه له‌هه‌مانكاتیشدا زاوای كچه‌كه‌ی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تباركراون و سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێشتا تاوانباری تر له ڕووداوه‌كه ماون و دادگا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیاندا.
جێی باسه ڕۆژی 30/12/2021 له ناوچه‌ی جه‌بله له باكوری پارێزگای بابل هێزه‌كانی سوپا و هه‌واڵگری هێرشیان كرده سه‌رماڵێك و به تۆمه‌تی داواكراو و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ته‌قه‌یان له‌و ماڵه كرد و له ئه‌نجامدا 16 ئه‌ندامی خێزانی خانووه‌كه كوژران و هه‌روه‌ها 3 پۆلیسی سواتیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.