Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 08:24

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە سۆران دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەدا هاتووە "تیمێکی وەزارەتی کارەبا بە مەبەستی ڕادەستکردنی شوێنی تەرخانکراو بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە کۆمپانیای جێبەجێکار، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد".

ئەوەشی خستەڕوو "سەردانەکە بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام درا".

ئاماژەی بەوەشدا "بە دامەزراندنی ئەم وێستگەیە بەشێکی زۆری کارەبا لەم دەڤەرە چارەسەر دەبێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.