پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، له مانگی ڕابردووهوه 98 کەسیان بە چەندین تۆمەتی جیاواز دەستگیر کردووە.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لەچوارچێوەی کار و چاڵاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ڕێکەوتی 1/1/2022 تاوەکو 6/2/2022 ، 98 تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیر کراون".
ئەوەشی خستەڕوو "لەو هەڵمەتەدا 98 تۆمەتبار کە لەلایەن دادگەوە داواکرابوون بەپێی ماددەکانی ( 443, 444,446, 452, 289, 298, 295, 281, 279 ) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەش دا "هەر لەو ماوە دیاری کراوەدا دەستبەسەر 5 ئۆتۆمبێل، 2 ماتۆڕسکیلى جۆری سێ تایی و 3 ماتۆڕسکیل جۆری دوو تایی دزراودا گیراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.