وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و ڕێگرییه‌ی ئه‌مڕۆ له تیمه‌كانی كاره‌با بۆ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌قه‌زای پێنجوێن كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه كراوه بڵاوكرده‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە.
وه‌زاره‌ت ڕوونیشده‌كاته‌وه، هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.