Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:00

دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێن.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژوو كرد کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن. 

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرد، وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکان، داوای لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت هاتووه‌، هەردوو پڕۆژەکە کە هەر کامەیان 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لە ڕووی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابووریانە و ژینگەپارێزن.

شوان عه‌زیز

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.