مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى له پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه ته‌قه‌ى له هاووڵاتییه‌ك كردبوو بریندارى كردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 11:45ی شه‌وى ڕابردوو له ڕێستۆرانت و كافتریاى رێحانه شه‌ڕ و گرژى دروستبوو لە ئەنجامدا هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ى پێ كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: له ئێستادا تۆمه‌تبار (ه ، م ، ح) له‌دایكبووى 1997 به بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونى تۆمه‌تبار ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى تر له جۆرى ده‌مانچه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.