Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 22:27

کوردستانی تورکیا:بەهۆی بەفربارینەوە رۆژێک دەوامی قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی راگیران

بەفر رێگای هاتوچۆی 731 گوندی داخستووە
کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سێواس-ی كوردستانی توركیا بەهۆی بەفربارینەوە، رۆژێک دەوامی قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی راگیران.

پارێزگای سێواس لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەدرێژایی رۆژ بەفر بارین بەردەوام دەبێت، هەربۆیە بۆ ماوەی یەک رۆژ خوێندن رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دەوامی فەرمانگەکان لە نیو کاتژمێر درەنگتر لە کاتی ئاسایی خۆی دەست پێ دەکات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژمارەکانی پارێزگای هەکاری لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوەندی پارێزگا و شارۆچکەکانی یوکسەکۆڤا و شەمزینان دەوامی قوتابخانەکان بۆ ئەمڕۆ کراونەتە پشوو.

هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سێواس، بەفر رێگای هاتوچۆی 731 گوندی لە سەرانسەری پارێزگاکە داخستووە.

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.