دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری سلێمانی ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵی خوشك و برا گیانیان له‌ده‌ست دا و دایكیشیان بریندار بوو.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه له قاتی دووه‌می ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی كه‌وتۆته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی شۆڕتی كاره‌با بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دایكی منداڵه‌كان له ده‌ره‌وه بووه و كاتێك به ئاگره‌كه‌ی زانیوه هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی داوه بۆ ڕزگاركردنی منداڵه‌كانی، به‌ڵام به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و بووراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: منداڵه‌كان به‌ناوه‌كانی باران لێزان و لێوه لێزان به‌هۆی ئاگره‌كه سووتاون و به‌داخه‌وه هه‌ردووكیان به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.