بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ڕەهبەر محەیەدین محەممەد ئەمین کرد.
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ڕەهبەر محیەدین محمدامین،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (ڕەهبەر محیەدین محەمەدئەمین)مان بیست.
کۆچکردوو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەر بوو، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و كەسوكار و خزم و دۆستانیان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاک ڕەهبەر بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
7ـی شوباتی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.