وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاسانكاری بۆ قوتابییان دەكرێت لەكاتی گواستنەوەیان لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە، یان لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە.
ئەمڕۆ 6ی 2 ى 2022، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە یان لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە، ماوەی 7 بۆ 10 ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی كارەكان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی ( ئی پەروەردە E- Parwarda )بەماوەی چەند خولەكێك كارەكە ئەنجامدەدرێت، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی تەواوە بۆ خوێندکار.
ڕاشگهیاندراوه، لە ڕێگەی سیستمەكەوە تەواوی داتای قوتابییەكە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەكەی و لە قوتابخانەكەی پێشتریشی وەك ئەرشیف دەمێنێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لەسیستهمی گواستنەوەی قوتابییان دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.