پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە کیلۆیەک زێڕ و بڕی 5 هەزار و 600 دۆلاری (56 وەرەقە) لە ماڵێک دزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ شەممە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە گەڕەکی واستی پارێزگای کەرکووک دزێک دەچێتە ماڵێک و بڕی 5 ھەزار و 600 دۆلار و کیلۆیەک زێڕ لە ماڵەکە دەدزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنەکە توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەپێ ماددەی (444) لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.