Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:53

دادوەرێک لە پارێزگای میسان کوژرا

کوردستان TV
100%

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لەلایەن چەند چەکدارێکی نادیارەوە لە پارێزگای میسان دادوەرێک کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوخۆیی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە دادوەرێک کردووە، بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند: دادوەرەکە لە گەڕەکی مامۆستایان لە پارێزگای میسان لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کاتێک تەقەی لێ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد دادوەرەکە ناوی ئەحمەد فەیسەڵ بووە، دادوەری تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان بووە. 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.