Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:42

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە خۆی وەک پزیشک ناساندووە و فێڵی لە خەڵک کردووە

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، بەتۆمەتی ئەوەی خۆی وەک پزیشک ناساندووە و فێڵی لە خەڵک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. س. ج) بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکی چارەسەرکردن دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند:تۆمەتبارەکە وەک پزیشک خۆی ناساندبوو و بڕێک پارەی لە شوفێری تەکسییەکان و نەخۆشخانەکان وەرگرتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتباری ناوبراو بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) کرا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.