وەزارەتی ڕۆشنبیری لوبنان بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی 337 پارچەی شوێنەواری کە بە قاچاخ گەیەنرابووە لوبنان.
محەممەد مورتەزا وەزیری ڕۆشنبیری لوبنان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند:ڕێککەوتنێک لەنێوان مۆزەخانەی نابۆی لوبنانی و حکوومەتی عێراق کراوە بۆ گێڕانەوەی 337 پارچە شوێنەواری کە بە قاچاخ هێنراوەتەوە وڵاتەکە.
ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئەو پارچانەی کە پێویستە ڕادەستی عێراق بکرێت 331 پارچەن، جگە لە 6 پارچەی دیکە کە لەو 32 پارچانەن کێشەیان لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد كه لەلایەن لێژنەکانی عێراقی و سووری و لوبنانی جهخت كراوهتهوه كه 6 پارچەکەی دیکە هی عێراقن، بۆیە بریار درا بە ڕادەستکردنەوەیان بە وڵاتەکە.
جێی باسە ساڵی 2018 وەزارەتی ڕۆشنبیری لوبنان، عێراقی ئاگادارکردەوە لەبوونی چەند پارچەی شوێنەواری کە بنچینەکەیان بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، ڕایگەیاندبوو کە ئامادەن ڕادەستی عێراقی بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.